1/9/2019 11:29 PM

هاوردەی هەنار بۆ هەرێم قەدەغە دەکرێت

لە هەنگاوێکی تردا بە ئاراستەی پاراستنی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی و رێگریکردن لە زەرەرمەندبوونی جوتیارانی کوردستان، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بڕیاریدا هاوردەکردنی هەنار لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغەبکرێت. 

بە گوێرەی نووسراوێک کە بە ئیمزای بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ دەرچووە تێیدا هاتووە: بە پشتبەستن بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵ ژمارە (٤)ی ساڵی (٢٠٠٨) و پاڵپشتن بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٦٥٤٧) لە (٢٢-١٠-٢٠١٤) تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەروبوومی هەنار لە دەرەوەی وڵات، لە رێککەوتی  (١٠-٩-٢٠١٩) بۆ ماوەیەکی نادیار تاکو بە نووسراوێکی فەرمی رێگە بە هاوردەکردنی دەدرێت.

لە بریارێکی تری هاوشێوەدا مانگی رابردووش وەزیری کشتوکاڵ بریاریدا هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی هەرێمەوە قەدەغە بکرێت، ئەو بریارەش تا ئاستێکی باشبووە مایەی چارەسەری کێشەی نەبوونی بازاڕی پێویست بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.


خاك - راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved