زاناكان ئاشكرایده‌كه‌ن سێ هه‌ساره‌ی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی زه‌وی دۆزرانه‌وه كه یه‌كێكیان پێده‌چێت شیاو بێت بۆ ژیان. زاناكانی گه‌ردوونناسی سێ هه‌ساره‌ی به‌ردینیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه یه‌كێكیان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت شیاو بێت بۆ ژیان، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی هه‌ساره‌كانیش به‌ده‌وریدا ده‌سووڕێنه‌وه نزیكه‌ی 12 ساڵی تیشكیی له زه‌وییه‌وه دووره. زاناكان ئه‌و ئه‌ستێره سوره گرگنه‌یان ناو ناوه(Gilese 1061) و هه‌ریه‌ك له هه‌ساره‌كانیشیان ناوناوه (Gliese 1016 d.- Gliese 1016 c- Gliese 1016 b ) بارستایی ده‌ره‌كیی هه‌ریه‌ك له‌و هه‌سارانه له (1.4) بۆ (1.8) هینده‌ی بارستایی زه‌ویی ده‌بن هه‌ر سێ بۆ 13 ڕۆژ جارێك به‌ده‌وری ئه‌ستێره گرگنه سووره‌كه‌یاندا ده‌سوڕینه‌وه. ئه‌ستێره‌یه‌ی(Gilese 1061) 12 ساڵی تیشكیی له زه‌وییه‌وه دووره و ده‌چێته ڕیزبه‌ندی بیسته‌می ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی له‌كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌وه نزیكن، به‌مانا گه‌ردوونییه‌كه‌ی وه‌ك دراوسێیه‌كی زۆر نزیك وایه ئه‌وه‌ی به‌لای زاناكانه‌وه سه‌رنجڕاكێشه ئه‌وه‌یه كه هه‌ساره‌ی (Gliese 1016 d) زۆربه‌ی خاسیه‌ته گونجاوه‌كانی تێدایه كه بۆ ژیان ده‌شێت، یه‌كێك له‌و خاسیه‌تانه‌ش، پله‌ی گه‌رماكه‌یه‌تی كه زۆر له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی ئاو له دۆخی شلیدا له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای زاناكانه‌وه ناخۆشه ئه‌وه‌یه ئه‌و جۆره ئه‌ستێره گرگنه سوورانه‌ی ئه‌و هه‌سارانه به ده‌وریدا ده‌سووڕێنه‌وه ڕه‌نگه پشێو بێت وتیشكی گه‌ردوونیی‌و ئه‌ستێره‌یه‌یی به‌پانتاییه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا بڵاوبكاته‌وه. زانایان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر هه‌ساره‌ی (Gliese 1016 d) هیچ نیشانه‌یه‌كی ژیانی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا یان به هۆی ئه‌و تیشكه گه‌ردوونیانه له ناوچوون یان ڕه‌نگه ئه‌و تیشكه گه‌ردونیانه ژیانی له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه مه‌حاڵ كردبێت. ئه‌وه‌ی تا ئێستاش زاناكان سه‌رنجیان داوه ئه‌وه‌یه خودی ئه‌ستێره گرگنه سوره‌كه كه ناوی (Gilese 1061)یه هێمنه به به‌راورد به گرگنه سوره‌كانی تر، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه هه‌میشه ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به‌و شێوه‌یه بووبێت . پێوسته بوترێت: هه‌رسێ هه‌ساره‌كه به‌هۆی به‌كارهێنانی خێرایی تیشكیی یان ڕێگه‌ی(لاربونه‌وه)دۆزرانه‌وه كه پشت ده‌به‌ستێت به گۆڕانێكی زۆر كه‌م له درێژه شه‌پۆلی ئه‌و تیشكه‌ی له ته‌نێكی ئاسمانیه‌وه ده‌رده‌چێت كه به‌لای ئه‌ستێره‌یه‌كیدا تێده‌په‌ڕێت و گۆڕینی بڕێكی ئه‌و تیشكه‌یه كه ئه‌ستێره‌كه ده‌رده‌په‌ڕێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هێشتا زاناكان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به دوای هه‌ساره ده‌ره‌كییه‌كان به‌و هیوایه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گری بوونی ژیان له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر بدۆزنه‌وه. سه‌رچاوه: RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure