دامه‌زراوه‌ی پرۆسپێكت (Prospect) پرۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار، زانای بواری بیركاری وه‌ك بیرمه‌ندی یه‌كه‌می جیهان هه‌ڵبژارد. ڕۆژى 3-9-2019 دامه‌زراوه‌ی پرۆسپێكت (Prospect)، براوه‌ی پێشبڕكێی 50 كه‌سایه‌تی ناوداری جیهانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی بیرمه‌ندی جیهان بۆ ساڵی 2019 ڕاگه‌یاند، كه كۆچه‌ر بیركار مامۆستا له زانكۆی كامبریجی به‌ریتانیا وه‌ك یه‌كه‌م بیرمه‌ندی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژێردراوه. به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی پرۆسپێكت، ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی كردووه، له كۆتاییدا پرۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار كه زانایه‌كی كورده‌و خاوه‌نی خه‌ڵاتی فیڵدزی بیركارییه، كه به نۆبڵی دونیای زانستی بیركاری هه‌ژمار ده‌كرێت، وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌م ده‌رچووه‌و ناسناوه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه. كۆچه‌ر بیركار ناوی (فه‌ره‌یدون دره‌خشانی)یه‌و بیركارێكی ھاوچه‌رخی كورده كه له ساڵی 1978 دا له گوندی (نێ)ی سه‌ر به شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه. بیركار ئێستا له زانكۆی كامبریجی به‌ریتانیا پرۆفیسۆره، له ساڵی 2018 دا توانی گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی بیركاری جیھانی فیڵدز كه به نۆبێلی بیركاری ناسراوه به‌ده‌ستبهێنێت. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure