لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێك هەنجیری وشكدا دەگرن كە كەڕووی كردووەو خاوەنەكەی بەنیازی فرۆشتنی بووە. لە راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی هاتووه: لەلایەن لیژنەی 3ی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە كۆگایەكی عەمباركردن دەست بەسەر بڕی 310 كیلۆگرام هەنجیری وشككراوی ئێرانیدا دەگرن كە كەڕووی كردووەو شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە. ئەوەش خراوەتەروو، لەكاتی سەردانی لیژنەكه بۆ كۆگاكە دەركەوتووە خاوەنەكەی بۆ لابردنی كەرووی هەنجیرەكەو فرۆشتنەوەی بە هاووڵاتیان لەبەر گەرمی و تیشكی خۆر دایناوە. بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر تەواوی هەنجیرەكەدا گیراوەو لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی دەرەوی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە. خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure