شاره‌وانی سلێمانی سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه تاسه‌ی نایاسایی دروستده‌كه‌ن ئاری عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زیاده‌ڕه‌وی له شاره‌وانی سلێمانی له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی فلاشی ترافیك ئێف ئێم ڕایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر تیمه‌كانی زیاده‌ڕه‌وی له شاره‌وانی سلێمانی ئه‌و لایه‌نه یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی تاسه‌ی نایاسایی دروستكردووه بدۆزنه‌وه، به سزای ماددی 500 بۆ یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دینار سزایده‌ده‌ن، چونكه به‌شێكی زۆر له تاسه نایاساییه‌كان زیان به هاووڵاتیان و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن. وتیشی، به‌ده‌ر له سزای ماددی له به‌شی یاسایی شاره‌وانی به‌ڵێننامه به‌و كه‌سه پڕده‌كه‌ینه‌وه كه جارێكی دیكه تاسه‌ی نایاسایی دروستنه‌كات. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زیاده‌ڕه‌وی له شاره‌وانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیمه‌كانیان ڕۆژانه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی زیاده‌ڕه‌وی به‌گشتی و تاسه‌ی نایاسایی به‌تایبه‌تی، له‌نێو شاری سلێمانی ده‌گه‌ڕێن و ڕێگری له كارێكی له‌وشێوه‌یه ده‌كه‌ن. خاك - س: په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure