له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ده‌ستپێده‌كات و ئاماده‌كاری پێویستیش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه به سه‌ركه‌توویی به‌ڕێوه‌بچێت. له‌وباره‌یه‌وه د.ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی راگه‌یاندووه: به‌ر له ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویستمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به‌بێ كه‌موكورتی به‌ڕێوه‌بچێت و پێشوازی له خوێندكاران بكرێت. راشیگه‌یاند: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و كۆلێژانه‌ی كه سیستمی بۆڵۆنیا جێبه‌جێده‌كه‌ن پڕۆسه‌ی خوێندن تێیاندا ده‌ستپێده‌كات و 22ى ئه‌م مانگه‌ش پڕۆسه‌ی خوێندن له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا ده‌ستپێده‌كات. وتیشی: بۆ ئه‌مساڵ له هه‌موو زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان سیستمی بۆڵۆنیا كه سیستمێكی نوێی نێوده‌وڵه‌تییه جێبه‌جێده‌كرێت، كه رۆڵی گرنگی ده‌بێت بۆ پێشخستنی ئاستی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان. خاك - راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure