8/9/2019 11:10 PM

سلێمانی.. نۆ قاطع داخران

بەهۆی سەرپێچیكردن و وەرگرتنی عمولە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ژمارەیەك نوسینگەی لە عەلوەی سلێمانی ڕوبەڕووی داخستن و رێكاری یاسایی دەكاتەوەو قائیمقامیش دەڵێت؛ هەر جوتیارێك عمولەی لێوەرگیرا لیژنە هاوبەشەكان ئاگاداربكاتەوە.

لەلایەن لیژنەی عەلوەی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت و بە هاوكاری چاودێری بازرگانی و هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی، بەهۆی سەرپێچیكردن و وەرگرتنی عمولە لە جوتیاران (9) نوسینگە (قاطع)ی لە عەلوەی شاری سلێمانی داخست. 

پێشترو چەندجارێك ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە كۆبونەوەكانی لەگەڵ خاوەن نوسینگەكانی عەلوەی سلێمانی رایگەیاندووە؛ بەمەبەستی پشتگیریكردن لە بەرهەمی ناوخۆو هاندانی جوتیاران وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە نابێت نوسینگەكان عمولە لە جوتیار وەربگرن بەڵكو تەنها لە كڕیار وەردەگیرێت، بۆیە هەرشوێنێك عمولە لە جوتیار وەربگرێت روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە هەروەها ئاگاداری دراوە بە جوتیاران لەكاتی وەرگرتنی عمولە لیژنە هاوبەشەكان ئاگاداربكەنەوە.

ئەو قاطعانەی ڕوبەڕووی داخستن بونەوە هەریەكە لە ژمارە (179،177،175،172،170،62،39،35،34)ن و خاوەنەكانیان روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.


خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved