به‌پێی یاداشتنامه‌یه‌كی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له عیراق كه ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت، حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به هاوكاری وه‌زاره‌ت، كورسی خوێندنی به‌كالۆریۆس و ماسته‌رو دكتۆرا‌و خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا دابینده‌كات. به چاودێری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، یاداشتنامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له عیراق له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له د.ئارام محه‌مه‌د قادر‌و ئۆلیڤێ دیكۆتێنێز بۆ دابینكردنی زه‌ماله‌ی خوێندن به خه‌رجی هاوبه‌ش ئیمزاكرا. له وته‌یه‌كدا كه ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به گرنگی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و فه‌ره‌نسا كرد‌و ڕایگه‌یاند: فه‌ره‌نسا ته‌نها له‌ڕووی زانستی و ئه‌كادیمییه‌وه هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه، به‌ڵكو له بواره‌كانی سه‌ربازی و مرۆیی و دیموكراسی چه‌ندین بواری دیكه هاوكاری گه‌له‌كه‌مان بووه، له‌م ڕوه‌وه‌ش وتی: بۆ ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ رۆژێكی گرنگ و مێژووییه كاتێك ئه‌م یاداشتنامه‌یه ئیمزاده‌كه‌ین و ده‌رفه‌تی خوێندن فه‌راهه‌مده‌كات بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران، چونكه هه‌مووشمان له‌وه تێده‌گه‌ین كه سیستمی خوێندنی فه‌ره‌نسا سیستمێكی پێشكه‌وت و مۆدێرنه ئه‌وه بۆ ئێمه جێگه‌ی بایه‌خه، هیوادارین ده‌رفه‌تی باش بڕه‌خسێنرێت بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا‌و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان. له به‌رامبه‌ردا ئۆلیڤێ دیكۆتێنێز كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له ڕابردوودا پرۆژه هاوبه‌شه‌كانمان له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، بۆ ئێمه گرنگه په‌رۆشی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كان له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆژه‌كه، وتیشی: ئه‌م گرێبه‌سته ژینگه‌یه‌كی گونجاو دروستده‌كات له داهاتوودا كه ده‌بێته زه‌مینه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بۆ پێشكه‌وتنی ئاستی زانستی زانكۆكان. پێویسته بوترێت له چوارچێوه‌ی هاوكاری دوو لایه‌نه‌ی نێوان فه‌ره‌نساو هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له عێراق كارده‌كه‌ن بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌كادیمی و زانستی له‌نێوان وڵاتی فه‌ره‌نساو هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌نێوان دامه‌زراوه‌كان. مه‌به‌ست له ئیمزاكردنی ئه‌م یاداشتنامه‌ش ده‌ستنیشانكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی به‌رنامه‌ی زه‌مالاتی خوێندنه كه خه‌رجییه‌كانی به هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌ردوولا له‌ئه‌ستۆ ده‌گیرێت، ئه‌ویش بۆ باشتركردنی توانای توێژه‌رو مامۆستا‌و خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان. به‌پێی یاداشتنامه‌كه خوێندنی ته‌رخانكراو بریتیيه له خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا، توێژه‌رانی دوای به‌رنامه‌ی دكتۆرا، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌بێژان و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌ندازیارو كارگێری و ته‌كنیكی. له‌باره‌ی كاتی پێشكه‌شكردن بۆ به‌رنامه‌ی زه‌مالاتی فه‌ره‌نسا، به‌پێی خاڵێكی نێو یاداشتنامه‌كه، ڕاگه‌یاندن بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كان له 30-11-2019، ده‌ستپێده‌كات و مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بۆ هه‌ریه‌ك له جۆره‌كانی خوێندن ده‌ستنیشان ده‌كرێت و دواتریش هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌رێك له باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌غدا ئه‌نجامده‌درێت. به‌پێی ناوه‌ڕۆكی یاداشتنامه باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا پشتگیری ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌كات له‌ڕێگه‌ی دابینكردنی بلیتی فڕۆكه‌و بیمه‌ی ته‌ندروستی و كرێی خوێندن كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فه‌ره‌نسا دیاریكراوه، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بژێوی ژیانی خوازیاران (به‌پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی كه جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌سه‌ر خوێندكاری بیانی)، دابینده‌كات. خاك - ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure