ده‌ركه‌وتنی ڕوخسارێكی نامۆ له‌نێو به‌فری ئه‌نتاركتیكا مشتومڕێكی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و هه‌ندێكیش به ئاشكرابوونی شارستانیه‌تێكی شاردراوه‌یان له‌قه‌ڵه‌مدا. ئاره‌زوومه‌ندانی بوونه‌وه‌ره نامۆكان ئاشكرایان كردووه، توانیویانه له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی (Google Earth)ه‌وه له كیشوه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باكور كه به ئه‌نتاركتیكا ناسراوه ڕووخسارێكی نامۆ له‌نێو به‌فری ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بدۆزنه‌وه كه ڕه‌نگه نیشانه بێت بۆ داگیركارییه‌كی بیانی. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه چ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چ له‌لایه‌ن پسپۆڕ‌و شاره‌زایانی زانستییه‌وه. ئه‌وانه‌ی بڕوایان به تیۆری پیلانگێڕی هه‌یه له‌و بڕوایه‌دان ئه‌وان ڕووخسارێكی هه‌ڵكۆلدراویان له‌و ناوچه سه‌هۆڵبه‌ندانه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه‌و به دروستیش له باشوری خۆرهه‌ڵاتی دوورگه‌یه‌كی ئه‌نتاركتیكا. هاوكاتیش هه‌ژماری (ufo_scandinavia) له ئينستاگرام له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند گرته‌یه‌كی سه‌یر سه‌رنجڕاكێشی بڵاوكرده‌وه كه ڕووخساری پیاوێك ده‌رده‌خات وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو به‌فرو سه‌هۆڵبه‌ندانه‌كه‌دا ڕاكشابێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆكانی به‌رنامه‌ی (Google Earth)ی چه‌ند جارێك گه‌وره كردبوو، له وێنه‌كه‌دا به‌ته‌واوی ڕووخساری پیاوه‌كه ده‌م و لوت و چاوی ده‌ركه‌وتووه‌و شێوه‌ی ده‌میشی زۆر خه‌مناك و ترسناك بووه. دیسان ئه‌وانه‌ی بڕوایان به تیوری پیلانگێڕی هه‌یه پێیانوایه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ شارستانییه‌تیه‌كی شاردراوه‌و ڕه‌نگه شارستانیه‌تێكی دێرین بێت كه له‌بنه‌ڕه‌تدا له فه‌زاوه هاتوون له‌ژێر سه‌هۆڵی جه‌مسه‌ری باشووردا ژیابێتن و له‌وانه‌شه تائێستا ئه‌و شارستانیه‌ته مابێت و له‌ناونه‌چووبێت. یه‌كێكی تر له ئاره‌زوومه‌ندانی بوونه‌وه‌ره سه‌یره‌كان له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی» بڵیی ئه‌مه شتێك بێت له شارستانییه‌ته كۆنه‌كان به‌جێمابێت كه پێشتر له ئه‌نتاركتیكا ژیاون؟». هه‌ر ئه‌و ده‌ڵێت »ڕه‌نگه له دوای توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ندین په‌یكه‌ری ناوازه ده‌ربكه‌وێت و به‌هۆیه‌وه جیهان توشی سه‌رسوڕمان بێت». یه‌كێكی تر نوسیویه‌تی «ئه‌مه شتێك نییه سروشتی دایك یان باو سه‌رما دروستی كردبێت، ئه‌مه له په‌یكه‌رێك ده‌چێت كه له ڤایكینگه‌كان به‌جێمابێت». كه‌سێكی تر نوسیویه‌تی: ده‌بێت لۆژیكیانه بیربكه‌ینه‌وه، ئه‌مه ده‌ستكاری سروشته‌و هیچی تر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌و ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی ده‌رباره‌ی ڕووخساره‌كه‌ی ئه‌نتاركتیكا دانراون له‌سه‌ر چه‌ناڵی (یوتیوب) 205 هه‌زار كه‌س سه‌یری كردووه له ئينستاگرامیش 14 هه‌زار فۆلوه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام زانست له‌ڕێی شیكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه قسه‌و ڕای خۆی هه‌یه. زانایانی ده‌روونناسی ده‌ڵێن، بینینی ئه‌و شێوه‌یه وه‌ك ڕووخسارێكی ته‌واو، زاده‌ی دیارده‌یه‌كه پێیده‌وترێت (پاریدۆلیا) كه دیارده‌یه‌كی ده‌روونییه‌و به‌هۆیه‌وه ئاوه‌ز یان عه‌قڵ وه‌ڵامی پاڵنه‌رێكی هه‌ره‌مه‌كی ده‌داته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی ئاشنای داده‌نێت كه خۆی له‌ڕاستیدا ئه‌و شته بوونی نییه، زۆرجار ئه‌و شته وێنه‌یه‌كه زۆرجاریش ده‌نگێكه. پسپۆڕێكی ئاژانسی ناساش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ته‌واو هاوڕای پسپۆڕانی ده‌رونییه‌و ئه‌ویش دووپاتیده‌كاته‌وه كه بینینی شێوه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕووخساره‌ی ئه‌نتاركتیكا له‌سه‌ر مه‌ریخ و له هه‌ندێك شوێنی زه‌وی و له بۆشایی ئاسماندا هه‌مان ئه‌و حاڵه‌تی (پاریدۆلیا)یه‌و هیچی تر. خاك - س: sky news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure