داهێنانێكی نوێ یارمه‌تی ئه‌وانه ده‌دات كه ده‌ستی ده‌ستكردیان هه‌یه و دووباره هه‌ستی ده‌ستلێدانیان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. زانایانی زانكۆی بۆردۆی فه‌ره‌نسیی جۆره ده‌ستكێشێكی ئه‌لكترۆنیان داهێناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستی ده‌ستكردیان هه‌یه به‌مه‌به‌ستی دوباره هه‌ستكردن به په‌ستان و گه‌رمیی و شێ. (چی هوان لی) مامۆستای یاریده‌ده‌ر له‌كۆلێژی ئه‌ندازیاریی بوردۆ كه یه‌كێكه له‌په‌ره‌پێده‌رانی ئه‌و ده‌ستكێشه وتی» ئه‌و ده‌ستكێشه به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان دروستكراوه و زۆر له ده‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ ده‌چێت.، نمونه‌ی كۆتایی ئه‌و ده‌ستكێشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌ستی خۆیان نه‌ماوه و ده‌ستی ده‌ستكردیان هه‌یه و هیچ ئاسووده نین ، به‌تایبه‌ت له‌هه‌ندێك دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیدا». ئه‌و ده‌ستكێشه ئه‌لكترۆنییه پێكهاتووه له‌ده‌ستكێشی نیتریل و چه‌ند هه‌سته‌وه‌رێكی باریك و نه‌رمی ئه‌لكترۆنی و كۆمه‌ڵێك نه‌رمه ئامڕازی دیكه‌ی شێوه بازنه‌یی له خۆگرتووه كه له‌سیلیكۆن دروستكراون، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به سه‌عاتێكی ده‌سته‌وه په‌یوه‌ست بكرێت كه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستكراوه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی به‌كارهێنه‌ره‌كه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی شاشه‌ی سه‌عاته‌كه‌وه زانیارییه هه‌ستییه‌كان ببینێت. لی و هاوكاره‌كانی هیوادارن ئه‌و ده‌ستكێشه ئه‌لكترۆنییه ئاسوده‌یی ببه‌خشێت به‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستی ده‌ستكردیان هه‌یه. ئه‌و تیمه فه‌ره‌نسییه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌و ده‌ستكێشه هه‌رزان ده‌بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو ته‌كنیكه‌كانی پێشتر كه بۆ خزمه‌تی خاوه‌ن پێداویستییه‌كان هاتۆته ئاراوه،، هه‌روه‌ها تیمه فه‌ره‌نسییه‌كه تا ئێستا داوای هاوكارییان له زانكۆكانی ته‌كساس و جۆرجیای ئه‌مریكا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ئه‌و داهێنانه تاقیبكه‌نه‌وه و په‌ره‌ی پێبده‌ن تا بتوانن باشترین به‌رهه‌م پێشكه‌ش به كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی بكه‌ن له هه‌موو جیهاندا. سه‌رچاوه : علوم والتكنولوجیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure