كۆمپانیای سامسۆنگ به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ڕاگه‌یاندنی ته‌له‌فۆنه هۆشمه‌نده‌كه‌ی ڕاگرت كه به (گالاكسی فۆڵد) ناسراوه و نامه‌یه‌كی لێبوردنی بۆئه‌وانه ناردووه كه داوای كڕینی پێشوه‌خته‌یان كردووه. به‌پێی ڕاپۆرته ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، ئه‌وانه‌ی داوای ئامێره نوێیه‌كه‌ی سامسۆنگیان كردووه كه كه به( گالاكسی فۆلد)ناوی ده‌ركردووه‌و نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2000 دۆلاری ئه‌مریكییه، به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه نامه‌یه‌كیان پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به دواخستنی ئاهه‌نگی خستنه‌ڕووی ته‌له‌فۆنه هۆشمه‌نده‌كه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه كه بڕیار بوو ڕۆژی(6)ی ئه‌یلول له كۆریای باشوور به‌ڕێوه بچێت. له‌و نامه‌یه‌دا كۆمپانیاكه وێڕای داوای لێبوردن بۆ كڕیاره‌كانی نووسیوه» ئێمه زۆر به‌ته‌نگ ئه‌وه‌وه‌ین ئێوه ئه‌وپه‌ڕی سوود له‌و ته‌كنیكه وه‌ربگرن كه بۆ خۆی شۆرشێكه، ئه‌مه‌ش شتێكه كه ئێمه به‌كاره له پێشینه‌كانی خۆمانی ده‌زانین». هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا نووسراوه «كۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاری داوه كاتێكی زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت بۆ دووباره چاو خشاندنه‌وه به( تاقیكردنه‌وه‌ی كڕیار) له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه هه‌ر بۆیه‌ش، به داخه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ناچار بووین داواكارییه پێشوه‌خته‌كانتان ڕه‌تبكه‌ینه‌وه». كۆمپانیای سامسۆنگ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌و بڕیاره كارێكی ئاسان نه‌بووه، به‌ڵام باشترین هه‌نگاو بووه كه ئه‌و كۆمپانیایه ناوێتی له پێناو پاراستنی ناوبانگی خۆیدا. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیاكه بڕیاریداوه بڕی 250 دۆلار بۆ ئه‌و كه‌سانه دابشكێنێت كه داواكاری پێشوه‌خته‌یان پێشكه‌ش كردووه، ئه‌م قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌ش له‌پای ئه‌وه دێت كه ئه‌و داواكارانه ماوه‌یه‌كی زۆره چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی سامسۆنگ ده‌كه‌ن كه ئامێرێكی نوێیه و ده‌توانرێت قه‌د بكرێت و شێوه‌كه‌ی وه‌ك نامیلكه‌یه‌كی بچوكی لێبكرێت. له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی (فۆربس)ی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه، ئه‌و بڕیاره هیچ مانایه‌كی نییه، چونكه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ڕاده‌ستكردنی ئه‌و ته‌له‌فۆنه له ئه‌وروپا ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مه‌ش پرسیارێك ده‌وروژێنێت كه ئایا به‌و ماوه كورته ده‌بێت بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا بتوانن چی بكه‌ن؟. سامسۆنگ له نیسانی ڕابردوودا خستنه‌ڕووی ( گالاكسی فۆڵد)ی ڕاگرت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕاپۆرتێك كه باسیان له‌وه ده‌كرد ئه‌وانه‌ی ئامێره‌كه‌یان تاقیكردووه‌ته‌وه به ده‌ستیانه‌وه له‌كار كه‌وتووه. هه‌ندێك كه‌سایه‌تی پسپۆڕیش باسیان له‌وه كردووه ئه‌و سكرینه‌ی كه قه‌د ده‌كرێت به‌ر له داخستنی ڕه‌نگی ڕه‌ش بووه ، كه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كێشه‌یه‌ك له سیستمی ئه‌و ته‌له‌فۆنه هۆشمه‌نده‌دا هه‌یه. سه‌رچاوه: شرق الاوسط
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure