وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك هه‌لی كاری راگه‌یاندو فۆڕم له پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت. ڕۆژى 22ی ئه‌یلول، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارده‌كاته‌وه، له‌مڕۆوه فۆڕم بۆ وه‌رگرتنی مامۆستایانی وانه‌بێژ دابه‌شده‌كرێت. له نووسراوه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌دا مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بۆ مامۆستای وانه‌بێژ روونكراوه‌ته‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌شدراوه، فۆڕمی وانه‌بێژی به‌شی په‌روه‌رده‌كانی ناوه‌ندو ده‌وروبه‌رو ده‌شتی هه‌ولێر ناگرێته‌وه كه ده‌كاته بازنه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م. له به‌شێكی ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی مامۆستای وانه‌بێژ دانراون ئاماژه به‌وه دراوه، پیویسته وانه‌بێژ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بێت كه فۆڕمه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گرێت و خه‌رجی هاتوچۆكردن له‌ئه‌ستۆی خۆی ده‌بێت. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هۆی كه‌می میلاك ناتوانێت مامۆستا دابمه‌زرێنێت و چه‌ند ساڵێكه به ناچاری ده‌ستیكردووه به وه‌رگرتنی مامۆستای وانه‌بێژ. خاك - راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure