ناوه‌ندی كوردستانی زانكۆی سلێمانی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار لاپه‌ڕه به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به مێژووی نوێی كورد له ئه‌رشیفی نیشتمانی عیراقه‌وه ده‌گێڕێته‌وه بۆ سلێمانی به مه‌به‌ستی پێڕستكردن و هه‌ڵگرتن و ئاماده‌كردنیان بۆ به‌رده‌ستی توێژه‌ران. به‌ڵگه‌نامه‌كان كه به‌شێوه‌ی دیجیتاڵین و پێڕست و به‌رگ و ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا هاوپێچه تایبه‌تن به مێژووی سیاسی و كارگێڕیی شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر، كه‌ركوك، هه‌ڵه‌بجه، خانه‌قین و شه‌نكال و مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵانی 1900 تا ساڵانی په‌نجاكان كه هاوكاته له‌گه‌ڵ دامه‌زراندن و چه‌سپاندنی پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئێستا. ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه تائێستا به‌شێوه‌ی كاغه‌زی له ئه‌رشیفی نیشتمانی عیراقدا له شاری به‌غدا هه‌ڵگیراون كه مێژووی دامه‌زراندنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1920 و به ئه‌سته‌م ڕێگه ده‌درێت به گواستنه‌وه‌و كۆپیكردنیان له‌به‌ر هه‌ستیاری دۆسییه‌كانیان و ڕێوشوێن و به‌ندوباوه‌كانی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌كان، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا "ناوه‌ندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی" توانی وێنه‌یه‌كی دیجیتاڵی ده‌وروبه‌ری پێنج هه‌زار له‌و به‌ڵگه‌نامانه له ئه‌رشیفخانه‌كانی به‌غداو شاری نه‌جه‌فه‌وه بگێڕێته‌وه بۆ سلێمانی و كاركردنیش به‌رده‌وامه بۆ گێڕانه‌وه هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی تر له‌و ئه‌رشیفه گرنگ و دانسقه‌یه‌ی كه به‌شێكی گرنگه له یاده‌وه‌ری تۆماركراوی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان. ناوه‌ندی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه پاش گه‌شتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه توێژه‌رانی ناوه‌نده‌كه له‌هه‌وڵی پێڕستكردن و جیاكردنه‌وه‌و ئه‌رشیفكردنیان ده‌بن له‌ناو پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی دانسقه بخرێنه به‌رده‌ستی توێژه‌ران و لێكۆڵه‌رانی مێژووی نوێ و هاوچه‌رخی كوردستان. به‌ڵگه‌نامه‌كان بریتین له نه‌خشه، ڕاپۆرتی ئیداری، یاداشت و سكاڵا‌و داواكاری هاووڵاتیانی كورد، بروسكه‌ی ده‌زگا فه‌رمییه‌كان، پۆسته‌و نامه گۆڕینه‌وه‌ی نێوان ده‌زگاكانی عێراق و ئێران ده‌رباره‌ی سنوور‌و كێشه سنوورییه‌كان و هه‌ندێ بڕیار‌و ڕێوشوێنی قه‌زایی ده‌رباره‌ی خه‌ڵكانی داواكراو، ئه‌مه جگه له چه‌ندین به‌ڵگه‌و تۆماری تر كه تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر ئه‌ڵقه ونه‌كانی مێژووی كورد له عێراق. ناوه‌ندی كوردستان ناوه‌ندێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی- دیكۆمێنتكردن و توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی سه‌ر به زانكۆی سلێمانییه، كارده‌كات له بواره‌كانی دیكۆمێنتكردن (التوپیق)، دیكۆمێنتپارێزی، كۆكردنه‌وه‌ی دیكۆمێنتی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و ئه‌رشیفی رۆژنامه‌وانی كوردستان، ده‌ستنووسه‌كانی كوردستان (كۆكردنه‌وه‌و پاراستن) له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی مێژووی زاره‌كی و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌م بوارانه‌و كۆمه‌لێك چالاكی تری زانستی. ناوه‌ندی_كوردستان داوا ده‌كات له هه‌موو لایه‌ك له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌و پاراستنی ئه‌رشیفكی به‌ڵگه‌نامه‌یی و ده‌ستنووس و مێژووی زاره‌كی و كه‌له‌پوری نیشتیمانیمان، ئه‌م دامه‌زراوه‌یه وه‌ك ناوه‌ندێكی زانستیی حكومی نیشتیمانی به ده‌ستێكی ئه‌مین و دڵسۆز بزانن بۆ ڕاده‌ستكردنی وێنه، به‌ڵگه‌نامه، ده‌ستنووس و فایله ده‌نگی و ره‌نگییه‌كانتان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو پێشكه‌وتووترین سۆفتوێری تایبه‌تمه‌نددا (به پاراستنی مافی خاوه‌ندارێتیتانه‌وه) دیجیتاڵ بكرێن و بخرێنه به‌رده‌ستی توێژه‌ران. ناونیشان: هه‌رێمی كوردستانی عێراق/ سلێمانی/ سه‌ره‌تای شه‌قامی مه‌وله‌وی - به‌رامبه‌ر سلێمانی پاڵاس و باخی گشتی - بینای پێشووی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی - خوار قائیمقامییه‌تی سلێمانی. خاك - راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure