پەروەردەی شارباژێڕ پێویستی بە مامۆستای وانەبێژە لە چەند پسپۆڕییەكداو داواش دەكات ئەوانەی خاوەنی ئەو ئەو پسۆڕیانەن دەتوانن فۆڕم وەربگرن. بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردووەتەوە: بۆ هەموو ئەوانەی دەرچووی پسپۆڕییەكانی (بیركاری ـ كوردی ـ ئینگلیزی ـ زانست ـ هونەر ـ وەرزش)ن، دەتوانن سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاك بكەن بە مەبەستی پێدانی فۆڕمی وانەبێژی لەسەر میلاكی پەروەردەكەمان بۆ قۆناغی بنەڕەتی لە رۆژی یەكشەممە داهاتوو 29ی ئەیلولی. تێبینی/ ٭ دەبێت كەسی داواكار دەرچووی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت یان كۆلێژی زمان یان زانست بێت. ٭ تەنها دوو ڕۆژ ماوەی پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕم هەیە واتا بەرواری 29 ـ 9 و 30 ـ 9 دوای ئەو بەروارە هیچ فۆڕمێك كاری لەسەر ناكرێت. ٭ شاغری پسپۆڕییەكان زیاتر لە قوتابخانە سنورییەكان دادەنرێن و پێویستە. ٭ كەسی داواكار پێویستە كارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی پێبێت. ٭ ئەو بەڕێزانەی كە دانیشتوی قەزاكانی شارباژێڕو قەزای ماوەتن پێویستە پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون بێنن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure