به به‌شداریی 20 وڵاتی ئه‌فریقیی و بۆ ڕێگرتن له دیارده‌ی به بیابانبوون دیواری سه‌وزی مه‌زن له ئه‌فریقیا دروست ده‌كرێت. بیابانی گه‌وره له كیشوه‌ری ئه‌فریقیادا به هێواشیی و به به‌رده‌وامیی به‌ره‌و ناو ئه‌و وڵاتانه ده‌كشێت كه له باشوری كیشوه‌ره‌كه‌دان و به وڵاتانی كه‌نار ناسراون، ئه‌م درێژبوونه‌وه‌ی بیابانه‌ش له چوارچێوه‌ی دیارده‌ی به بیابان بووندایه و چه‌ند هۆكارێكیش له پشت دیارده‌یه‌وه، له‌وانه‌ش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له وشكه ساڵیی درێژخایه‌ن و شوانكاره‌یی بێ به‌زه‌ییانه و بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان. له پێناوی ڕێگرتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه و ڕێگرتن له ڕوودانی كاره‌ساتی ژینگه‌یی و مرۆیی له كیشوه‌ری ئه‌فریقیادا ، 20 ده‌وڵه‌تی ئه‌فریقیی به‌شداریی پرۆژه‌یه‌كیان كردووه كه بریتییه له ڕواندنی ژماره‌یه‌كی زۆر دره‌خت و ناونراوه (دیواری سه‌وزی مه‌زن) . به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه پانیی دیواره دره‌ختییه‌كه ده‌گاته 16 كیلۆمه‌تر و درێژ ده‌بێته‌وه بۆ باشوری بیابانی گه‌وره به درێژایی مه‌ودایه‌ك كه ده‌گاته 8000 مه‌تر . پسپۆڕانی ژینگه‌یی ده‌ڵێن» هه‌رچه‌نده ئه‌و دیواره سه‌وزه مه‌زنه له ڕووی مادی و ده‌روونییه‌وه جیاوازیی له ناو وڵاتانی ئه‌فریقیدا دروست ده‌كات، به‌ڵام به‌لای دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌وه به‌رنامه‌كه شتێكی ناوازه‌یه و هه‌موان پشتیوانی ده‌كه‌ن». سه‌ره‌تا بنه‌ماكانی ئه‌و پرۆژه‌یه له ساڵی 2007ه‌وه له‌لایه‌ن 12 ده‌وڵه‌ته‌وه گه‌ڵاڵه كرا و له دوایشدا 9 وڵاتی دیكه هاتنه ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه‌وه كه به سه‌نیگاله‌وه ده‌ست پێده‌كات كه ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی خۆرئاوای كیشوه‌ری ئه‌فریقیا و تاجیبۆتی كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی كیشوه‌ره‌كه‌وه. هه‌رچه‌نده تا ئێستا (15%) ی پرۆژه‌كه جێبه‌جێكراوه، به‌ڵام به ته‌واو بوونی به ناو 11 وڵات‌دا تیده‌په‌ڕێت . هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ته‌واو بوونی پرۆژه‌كه كه‌مه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كه پرۆژه‌یه‌كی باشه و تا ئێستا له سینیگال نزیكه‌ی 11 ملیۆن دره‌خت ڕوێندراوه و له نه‌یجیریاش ڕووبه‌رێكی 12 ملیۆن فه‌دانی له ڕووی كشتوكاڵییه‌وه چاككراوه و ئه‌سیوپیاش نزیكه‌ی 36 ملیۆن فه‌دان زه‌وی له ڕووی كشتوكاڵییه‌وه چاككردووه. چاودێرانی ژینگه‌یی ده‌ڵێن»ئه‌و كارانه‌ی بۆ چاكسازیی له زه‌ویی بێ كه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌دا كراوه بووه‌ته هۆی وه‌ستاندنی دیارده‌ی به بیابانبوون». به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه پێویسته تا ساڵی 2030 به بڕی (8) ملیار دۆلار زیاتر له 100 ملیۆن هه‌كتار زه‌وی چاككرابێت و گونجێنرابێت بۆ كشتوكاڵكردن. ڕێكخه‌رانی پرۆژه‌كه پێشبینیی ده‌كه‌ن ئه‌و پرۆژه مه‌زنه (350) هه‌زار هه‌لی كار ده‌ستبه‌ر بكات و كه‌شوهه‌وای ئه‌و وڵاتانه‌ی پرۆژه‌كه ده‌یانگرێته‌وه له نزیكه‌ی(250) ته‌ن گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ڕزگار بكرێت. سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ( الوطن)
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure