به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له په‌یجی تایبه‌تی خۆیان بابه‌تێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا زانیاری و سووده‌كان و چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به پێوه‌ری زیره‌ك بڵاوكردووه‌ته‌وه. له‌و باره‌ته‌جاو له‌باره‌ی پێوه‌ری زیره‌ك (Smart meter)و سووده‌كانی، ئه‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه كه پێوه‌ری زیره‌ك بریتییه له له‌و پێوه‌ره زیره‌كه‌ی كه یه‌كه‌كانی كاره‌با به‌پێی كات (هه‌موو كاتژمێرێك یان نیو كاتژمێر) تۆمارده‌كات و ده‌یپارێزێت و هه‌ڵیده‌گرێت و له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنه‌وه بۆ كۆنترۆڵی ده‌نێرێت، جگه‌له‌وه‌ش هه‌موو ورده‌كارییه‌كی هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی كاره‌با تۆمار‌و چاودێری ده‌كات> گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێوه‌ری زیره‌ك ئه‌وه‌یه كه توانای وه‌رگرتن و ناردنی هه‌موو زانیارییه‌كی هه‌یه له هاوبه‌شه‌كه بۆ ناوه‌ندو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، پێوه‌ری زیره‌ك وه‌ك به‌شێكی گرنگی تۆڕی كاره‌بای زیره‌ك داده‌نرێت. به‌پێچه‌وانه‌ی پێوه‌ری میكانیكی، پێوه‌ری زیره‌ك ورده‌كاری زۆر له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن به‌كاربه‌ره‌وه تۆمارده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و پێوه‌ره كۆنترۆڵی كاره‌با ئاگادارده‌كاته‌وه له‌هه‌ر سه‌رپێچی و ده‌ستكارییه‌ك كه هاوبه‌شی كاره‌با بیكات و كۆنترۆڵ ده‌توانێت كاره‌باكه‌ی ببڕێت، هه‌روه‌ها پێوه‌ری زیره‌ك ده‌توانێت دزینی كاره‌با یان وه‌رگرتنی به‌شێوه‌ی نایاسایی ئاشكرابكات. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure