5/10/2019 11:46 PM

بۆ خوێندكاران.. رۆژانی شەممە دەوامی رەسمییە

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەنگۆی كردنە پشووی رۆژی شەممانی بۆ وەزارەتی پەروەردە رەتكردەوە.

ڕۆژی 5-10-2019 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئالان سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بەپێی خشتەی دەوامی وەزارەتمان بۆ ئەمساڵی خوێندن، تەنها 168 رۆژ خوێندن لەبەردەماندایە، ئەو رێژەیەش لە ستاندارە جیهانییەكان كەمترە.

وتیشی: هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لەراستییەوە كە باس لە پشووی رەسمی دەكەن لە رۆژانی شەممە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە، چونكە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان شەش رۆژ لە هەفتەیەكدا دەوام دەكرێت و هەر رۆژێكیش نزیكەی چوار سەعات مامۆستایان دەوام دەكەن، بۆیە ئەگەر رۆژانی شەممان لە دەوامی ئاسایی دەربهێنرێت بە نزیكەیی لە هەفتەیەكدا مامۆستایان 20 سەعات دەوام دەكەن، ئەو رێژەیەش زۆر كەمترە لە ستاندارە جیهانییەكان.

ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 1-10-2019 لە چەندین سایت و پەیج دەنگۆیەك بڵاوبۆوە لەسەر بوونی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تێیدا ئاماژە بەوە درابوو كە رۆژانی شەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن كراوەتە پشوو, بەڵام هەرزوو ئەو هەواڵە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە رەتكرایەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved