تینه‌ته‌س: بریتیه له‌بوونی ده‌نگێكی بێزاركه‌ر له ناو گوێیه‌كانی مرۆڤ دا كه زیاتر له ده‌نگی ژاوه‌ژاو – زیكه زیك – له‌رینه‌وه‌ی زه‌نگ ده‌چێت. ئه‌و كه‌سه‌ی دووچاری ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێته‌وه وا هه‌ست ده‌كات كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ده‌نگه گوێیه‌كانیه‌تی، چونكه زۆربه‌ی كات له یه‌كێك له‌گوێیه‌كانیه‌وه ئه‌و ده‌نگه ده‌بیستێ یاخود له هه‌ردوو گوێیه‌كانی هه‌ست به بوونی ئه‌و ده‌نگه بێزاركه‌رانه ده‌كات . به‌ڵام له‌ڕاستیدا سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ده‌نگه‌كان گوێیه‌كانی مرۆڤ نین به‌ڵكو به‌شێكی تایبه‌ت له مێشكی مرۆڤه‌كه به‌رپرسه له دروستكردنی ئه‌و ده‌نگانه . له ناو مێشكی مرۆڤدا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له هه‌سته ده‌ماری چالاك هه‌یه كه هه‌ریه‌كێكیان فه‌رمانێكیان هه‌یه، زانیارییه ده‌نگییه‌كان كاتێك له‌ڕێگه‌ی گوێیه‌كانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو مێشك له به‌شێكی تایبه‌تی مێشكدا شیكار ده‌كرێت كه به (auditory cortex) ده‌ناسرێت. ئه‌م به‌شه به شێوه‌یه‌ك دروستكراوه كه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكی لاوه‌كی كه هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تن به شیكاركردنی جۆرێكی تایبه‌تی ده‌نگ له ئاستی نزمه‌وه بۆ به‌رز (وه‌ك كیبۆردی ئامیری پیانۆ).. كاتێك پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ له گوێیه‌كانه‌وه بۆ ئه‌م به‌شه‌ی مێشك كێشه‌ی تێده‌كه‌ویت به هۆی به‌كارهێنانی هه‌ندیك جۆری ده‌رمان یاخود دووچاربوونی مرۆڤ به ده‌نگی به‌رز (وه‌ك ته‌قینه‌وه و به‌كارهێنانی هیدفۆن به شیوه‌ی به‌رده‌وام) یان به‌هۆی چوونه ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كانه‌وه ئه‌وا هه‌سته ده‌ماره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی مێشك هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ په‌یوه‌ندی كردن به‌گوێیه‌كانه‌وه، به‌مه‌ش چالاكییه‌كی پێچه‌وانه دروست ده‌بێت و له ئه‌نجامیشدا مرۆڤه‌كه ئه‌و ده‌نگانه ده‌بیستێت كه پێی ئه‌ڵێن ( تینه‌ته‌س). ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م كێشه‌یه له كاتی خۆیدا چاره‌سه‌رنه‌كرا ئه‌وا به تێپه‌ڕبوونی كات مرۆڤه‌كه به به‌رده‌وامی گوێی له‌م ده‌نگانه ده‌بێت. له ئه‌نجامیشدا مرۆڤه‌كه دووچاری ناجێگیریی باری ده‌روونیی و دڵه‌ڕاوكێ و سه‌رسووران و چه‌ندین كێشه‌ی تری هاوشێوه ده‌بێته‌وه . چاره‌سه‌ره‌كان: پێوسته بوترێت تاوه‌كو ئه‌مرۆ هیچ ڕێگایه‌ك نیه بۆ دروست كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان گوێیه‌كان و ناوچه‌ی (auditory cortex) له مێشكدا كاتێك مرۆڤ تووشی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین ڕێگای ناراسته‌وخۆ هه‌یه كه وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاردێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه بێزاركه‌رانه له لای مرۆڤی تووش بوو به تینه‌ته‌س . 1- پزیشكان و تویژه‌رانی سه‌نته‌ری پزیشكی به ناوی یولیخ له نزیك شاری كۆلۆن له ئه‌ڵمانیا توانیویانه جۆریك له چاره‌سه‌ر به دروستكردنی ده‌نگی تایبه‌ت بدۆزنه‌وه كه ته‌نها كارده‌كات له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌سته ده‌ماره‌كانی نزیك ناوچه‌ی (auditory cortex) له مێشكدا ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگه بێزاركه‌ره‌كان 2- چه‌ندین ڕێگه‌ی تری هاوشێوه هه‌یه له ڕێگه‌ی گوێگرتن له میوزیكی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بواره كه له یوتیوب دا زۆربه‌یان ده‌ستده‌كه‌وێت. 3- یه‌كیكی تر له چاره‌سه‌ره‌كان بۆ هه‌ندێك كه‌سی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه داگیرساندنی پانكه‌یه كه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ده‌نگه‌ی په‌روانه‌ی پانكه دروستیده‌كات له ئه‌نجامی جوڵاندنی هه‌وا ده‌بێته هۆی به‌خشینی جۆرێك له ئارامی به كه‌سه‌كه.
هێدی جه‌مال
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure