ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤستی له زاری ئیگۆر كۆرۆچبینكۆ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ناسیۆنالنایا ئۆبۆرنای روسییه‌وه رایگه‌یاند ئه‌گه‌ری هه‌یه روسیا ده‌ست بكاته‌وه به پڕۆژه‌ی دروست كردنی شه‌مه‌ندۆفێری موشه‌كهاوێژ، ئه‌م هه‌نگاوه‌شی وه‌ڵامێك ده‌بێت بۆ هه‌وڵوێستی ئه‌مریكا‌و ده‌رچوونی له رێكه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به موشه‌كی مه‌ودا مامناوه‌ند‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی به ئه‌وروپادا. كۆرۆچینكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌و شه‌مه‌ندۆفێره له توانایدا هه‌یه موشه‌كی بالیستی كیشوه‌ربڕ هه‌ڵبگرێت، له هه‌مان كاتدا شێوه‌ی شه‌مه‌ندۆفێره‌كه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ شه‌مه‌ندۆفێری ئاسایی‌دا، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش وا ده‌كات تێكه‌ڵ به شه‌مه‌دۆفێره‌كانی دیكه بێت‌و له ئاسمانه‌وه نه‌ناسرێته‌وه، به واتایه‌كی دیكه مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئه‌مریكای تایبه‌ت به سیخوڕیی ناتوانن بیدۆزنه‌وه. جه‌ختی له‌سه‌ر ئەوەش کردەوە کە پڕۆژه‌كه ناوی به‌رگوزینه‌و زیندوكردنه‌وه‌و جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش بۆ رووسیا ئاسانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌زموونی تێدا هه‌بووه‌و بنه‌ما ته‌كنۆلۆژییه‌كانی هه‌یه. نۆڤستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure