20/10/2019 09:52 PM

تێكه‌ڵه‌ی قیمه‌ به‌ سه‌وزه‌ دروست بكه‌

كه‌ره‌سته‌كان:
500 گرام پاتاته‌
500 گرام گێزه‌ر
1 تامی گۆشتی قیمه‌
2 كه‌وچكی چێشت دۆشاوی ته‌ماته‌
2 پارچه‌ سیر
3 كه‌وچكی چێشت رۆنی زه‌یتون
1 كه‌وچكی چا به‌هاراتی زه‌رده‌چه‌وه‌
1 كه‌وچكی چا به‌هاراتی دارچینی
كه‌مێك به‌هاراتی بیبه‌ر
600 گرام گۆشتی قیمه‌

شێوازی ئاماده‌كردنی:
1- سه‌ره‌تا گۆشتی قیمه‌كه‌ بخه‌ره‌ ناو تاوه‌یه‌كه‌وه‌و به‌هاراتی زه‌رده‌چه‌وه‌و به‌هاراتی دارچینی و هه‌روه‌ها به‌هاراتی بیبه‌ر به‌سه‌ر قیمه‌كه‌دا بكه‌، دواتر له‌گه‌ڵ رۆنی زه‌یتون بیخه‌ره‌ سه‌ر ئاگرو قیمه‌كه‌ جوان سوربكه‌ره‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 3 تا 5خوله‌ك.

2- ئێستا سیره‌كه‌ وردبكه‌و له‌گه‌ڵ دۆشاوی ته‌ماته‌كه‌ بیخه‌ره‌ ناو قیمه‌ی سه‌ر ئاگره‌كه‌و بۆ ماوه‌ی 1 تا 2 خوله‌كی تر له‌سه‌ر ئاگر تێكیبده‌.

3- تامی قیمه‌كه‌ بخه‌ره‌ ناو 250 میلیلیتر ئاوی گه‌رم و دواتر بیخه‌ره‌ ناو تاوه‌كه‌وه‌ تا هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان پێكه‌وه‌ ده‌كوڵێن.

4- دواتر په‌تاته‌كه‌ به‌ وردی قاش بكه‌و بیخه‌ره‌ ناو تاوه‌كه‌وه‌، هه‌روه‌ها گێزه‌ره‌كه‌ش به‌ قاشكراوی بخه‌ره‌ ناو تاوه‌كه‌وه‌، له‌ كۆتاییدا هه‌موو پێكه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 20 تا 30 خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگر بكوڵێنه‌.

خاك – س/ وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved