راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی ژه‌نگه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك خه‌یارشۆردا گرتووه. له ئه‌نجامی سه‌ردانی به‌رده‌وامی لیژنه‌ی 3ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ‌و ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه به هاووڵاتیان ده‌فرۆشن، له كه‌رتی ژماره 31ی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر (24) ته‌نه‌كه‌ی ژه‌نگكردو خه‌یار شۆردا گرتووه. هه‌میشه رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان هاووڵاتیان له مه‌ترسی ژه‌نگی ته‌نه‌كه‌ی خۆراكه له‌قتونراوه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌هۆی نیشتنی ژه‌نگ له جه‌سته‌ی مرۆڤدا به‌رگری له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت. به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان خه‌یارشۆره‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. له لایه‌كی تره‌وه‌و له راگه‌یه‌نراوێكی تردا هاتووه، كه له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان و به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردنه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له خوێندنگه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تدا ده‌گرن و هه‌ر فرۆشگایه‌كیش پابه‌ندی لیستی خواردن و خواردنه‌وه‌كانی ته‌ندروستی نه‌بێت سزاده‌درێت. له‌لایه‌ن لیژنه‌ی 3ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌دواداچوون بۆ سكاڵای ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له خوێندنگه‌ی گه‌ڕه‌كی كانی گۆمه‌ی شاری سلێمانی له‌سه‌ر شه‌ربه‌تی (شه‌ت) به‌هۆیه‌وه منداڵه‌كانیان توشی سكچوون و شكئێشه بوون، بۆیه لیژنه‌كان له فرۆشگای خوێندنگه‌كه ده‌ست به‌سه‌ر (185) كارتۆندا گرتووه. نموونه‌ی شه‌ربه‌ته ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین، وه‌ڵامی پشكنینه‌كه به نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه دراوه‌ته‌وه. شه‌ربه‌تی شه‌ت له وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده‌كراوه له كۆگایه‌كی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق عه‌مبارو ره‌وانه‌ی خوێندنگه‌ی كانی گۆمه كراوه، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی شه‌ربه‌ته ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. به مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی خوێندكاران، قائیمقامی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی راسپاردووه چاودێری فرۆشگای خوێندنگه‌كان بكرێت و لیستی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه بڵاوكرایه‌وه فرۆشگای خوێندنگه‌كان پابه‌ندبن پێوه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. هه‌ر له راگه‌یه‌نراوێكی تری قائیمقامیه‌تدا هاتووه، كه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگه‌یه‌ك له شاری سلێمانی داده‌خه‌ن. لیژنه‌ی ئارایشتگه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردن ئارایشتگه‌ی "دیناگوڵ"یان له شاری سلێمانی داخست. گۆنا سه‌ردار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌كه‌یان بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن له ئارایشتگه‌كاندا و دوای چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئارایشتگای "دیناگوڵ" بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی فه‌رمی كار‌كر‌ن، به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی خاوه‌نی ئارایشتگاكه به‌هۆی نه‌بونی مۆڵه‌ت له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی ئارایشتگه‌كه دراو له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه داخرا. سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتیشی: رۆژانه لیژنه‌كه‌یان به ئامانجی پابه‌ند بوون و چاره‌سه‌ركردنی كه‌لێن و كه‌موكورتیه‌كان سه‌ردانی سه‌رجه‌م ئارایشتگه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ن و به‌وردی له چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستی و پیشه‌ییه‌كان ده‌كۆڵَنه‌وه‌و سزای ئه‌و شوێنانه ده‌ده‌ن كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان نین و له به‌رامبه‌ریشدا ده‌ستخۆشی له‌وانه ده‌كه‌ن كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنن. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure