به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رجه‌كانی كاركردن و سه‌لامه‌تی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هوتێلێك داده‌خات تا ئه‌وكاته‌ی پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن و سه‌لامه‌تی ده‌بێت. له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و به‌هۆی پایه‌ند نه‌بوون به جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی، هوتێل ئاری له شه‌قامی كاوه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێت. یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه پێوسته له سه‌رجه‌م ته‌لارو باڵه‌خانه‌كاندا جێبه‌جێ بكرێت، دانانی سیستمی ئه‌له‌رمی مه‌ركه‌زییه، بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو باڵه‌خانه‌كاندان تا رێگری له زیادبوونی رووداوه نه‌خوازراوه‌كان بكات، به‌ڵام له هوتێل ئاری ئه‌و سیستمه له‌كاركه‌وتووه‌و كارناكات. هه‌بوونی ئامێری ئاگركوژێنه‌وه‌و به‌رده‌وام نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویست كاربكات، یه‌كێكی تره له مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی، به‌ڵام ئامێره‌كانی ئاگركوژینه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌و كارناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌موكورتی له ته‌واوی سیستمی كاره‌بای هوتێله‌كه‌دا هه‌یه‌و پێویسته چاكبكرێته‌وه تا ڕووداوی نه‌خوازراو ڕوونه‌دات. هه‌بوونی كه‌موكورتی له په‌یژه‌ی رزگاربوون و هه‌بوونی بڕێكی زۆر خۆڵ و خاشاك له سه‌ربان و پیسیيه‌كی زۆر له هوتێله‌كه‌دا، سه‌رپێچییه‌كه‌ی تری هوتێل ئاریه له‌گه‌ڵ بوونی بتڵی غاز له ژووره‌كاندا كه ڕێگه‌پێدراو نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌س و میوانانه دروستده‌كات له‌و شوێنه ده‌مێننه‌وه، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هوتێل ئاری داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن و سه‌لامه‌تی له شوێنه‌كه‌یدا جێبه‌جێ ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه سه‌ردانی ته‌لارو باڵه‌خانه‌و ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه پێویسته مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی تێدابێت، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه پابه‌ندی چاككردنی كه‌موكورتیه‌كان و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure