پێنج هه‌سارۆكه له زه‌وی نزیكبوونه‌وه و بێ زیان زه‌ویان جێهێشت.سه‌نته‌ری توێژینه‌وه له ته‌نه نزیكه‌كانی زه‌وی سه‌ر به‌ئاژانسی ناسا به‌رده‌وام چاودێری ئه‌و ته‌نه به‌ردینه فه‌زاییانه ده‌كات كه ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌یان هه‌یه له زه‌وی مه‌ترسی خۆپێداكێشانیشیان لێده‌كرێت . له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌ك پێشبینكرابوو ڕۆژی هه‌ینی 5 له‌و هه‌سارۆكانه له زه‌وی نزیك بوونه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌سارۆكه‌ی نێو ئه‌و پێنج ته‌نه ئاسمانیانه ناو نراوه (MT72019)و تیره‌كه‌ی به 42 بۆ 95 مه‌تر مه‌زه‌نده ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه كه ڕه‌نگه ئه‌و به‌رده فه‌زاییه هێنده‌ی سه‌عاتی (بیگ بن) بێت كه له به‌ریتانیایه و ئێستا له كار خراوه.زانایانی ناسا له‌سه‌نته‌ری چاودێریكردنی ته‌نه ئاسمانییه‌كان له‌و بڕوایه‌دان هه‌سارۆكه‌ی (MT72019)به مه‌ودای (2.5) ملیۆن میل له زه‌وییه‌وه دوربێت. هه‌رچی چوار هه‌سارۆكه‌كه‌ی تره كه ناویان (TE2 2019)و (TW62019)و(TP5 2019)و(TA12 2019) ئه‌مانه كه‌مێك بچووكترن و تیره‌كه‌یان له نێوان 31 بۆ 59 مه‌تردایه. زاناكان ده‌ڵێن» خۆشبه‌ختانه نزیكترین هه‌سارۆكه له‌و پێنج هه‌سارۆكه‌یه له دووریی 1.9 ملیۆن میلی زه‌وییه‌وه بووه ، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه هه‌لی به‌ركه‌وتن و خۆپیداكێشانیان به زه‌ویدا زۆر كه‌مبووه . پێویسته بوترێت: هه‌فتانه ئاژانسی ناسا نزیكه‌ی( 30 )ته‌نی ئاسمانی نوێ له نزیكی زه‌وی ده‌دۆزرێته‌وه و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه نزیكه‌ی (19) هه‌زار ته‌نی ئاسمانیی له‌شێوه‌ی هه‌سارۆكه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه و تۆماریكردوون. سه‌رچاوه: الوكاله العربیة للفلك والفضا‌ء
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure