30/10/2019 10:03 PM

سلێمانی.. بەوردی چاودێری گواستنەوەی خوێندكاران دەكرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بەوردی چاودێری پرۆسەی هاتوچۆی خوێندكاران دەكەن لە ناوەندەكانی خوێندن و ئەو گرفت و ئاستەنگتانە چارەسەردەكرێت كە لەكاتی گواستنەوەی خوێندكاران بەدی دەكرێت.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بە ئامادەبوونی عومەر حەمە ئەمین جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتی و گواستنەوەی خوێندكارانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبووەوەو ئەو رێوشوێنانە تاووتوێكران كە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ ئەوەی پرۆسەی گواستنەوەی خوێندكاران بەبێ گرفت و ئاستەنگ بەڕێوەبچێت. 

لە كۆبوونەوەكەدا قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: لەرێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە رۆژانە بەوردی چاودێری پرۆسەی گواستنەوەی خوێندكاران دەكرێت لە ناوەندەكانی خوێندن كە ئامانج لێی گواستنەوەی خوێندكارانە بە كەمترین گرفت لە ماڵەكانیانەوە بۆ خوێندنگەكانیان و بەپێچەوانەشەوە.

راشیگەیاند: هەندێك گرفت و كەموكورتی لە پرۆسەكەدا بەدیدەكرێت قائیمقامیەتی سلێمانی و پەروەردەی سلێمانی لەرێگەی جێبەجێكردنی رێنماییەكان و بەمیكانیزمی نوێ لەهەوڵی چارەسەركردنیدان، وتیشی: بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانە ئەنجومەنی خوێندنگەكان بە هەماهەنگی  لیژنەی سەرپەرشتی و گواستنەوەی خوێندكارانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رۆڵی گرنگی خۆیان دەبینن.

قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: ئەو كۆمپایایانەی كە گرێبەستیان لەگەڵ پەروەردەی سلێمانی هەیەو ئەركی گواستنەوەی خوێندكارانیان لەئەستۆ گرتووە پابەندن دەكرێت بە جێبەجێكردنی كۆی ئەو مەرج و رێنماییەكان بەتایبەتی پاراستنی سەلامەتی خوێندكاران. 

داواشی لە لیژنەكان كرد بەوردی چاودێری كۆی پرۆسەكە بكەن و لە ئەگەری پابەندن نەبوونی هەرلایەك  لێپێچینەوە بكرێت. 

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved