ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی ومافی ڕۆژنامه‌نوسان سه‌باره‌ت به كارنه‌كردن به‌یاسای ژماره 35 ساڵی 2007 ی ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌رچۆن ڕاگه‌یاندنی كوردی و ئه‌م ژینگه ئازادیه‌ی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌باشوری كوردستاندا یه‌كێكه له‌ده‌سكه‌وته گرنگه‌كانی ڕاپه‌ڕین و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هه‌مانشێوه یاسای ژماره 35 ده‌سكه‌وتی گرنگی ئه‌م هه‌رێمه‌و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستانه كهفاكتهرو بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ریه بوه، له‌ساته‌وه‌ختی ده‌رچونی تا هه‌نوكه چه‌ترێكی پاراستن و دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و ئارام بوه بۆ ڕژنامهنوسان . هه‌ڵبه‌ته سه‌ركه‌وتنی ئه‌م یاسایه‌و ده‌سكه‌وته‌كانی به‌ته‌نها هه‌وڵی سهندیكاو تاكلایه‌نه نه‌بوه به‌ڵكو شایه‌نی ڕێز‌و پێزانینه بۆ هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی كه له‌ساڵانی ڕابردودا پشتیوان و جێبه‌جێ كه‌رو سه‌رخه‌ری ئه‌م یاسایه بوون له‌مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسان لهسكاڵاو كه‌یسه‌كانیان. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی ڕابردودا كۆمه‌ڵێ كه‌یس و سكاڵا بۆ لیژنه‌كه‌مان هاتوه كه دادگاكان مامه‌ڵه به‌یاسای ژماره 35 ناكه‌ن و په‌نا بۆ یاساكانی تری هه‌رێم یان عێراق ده‌به‌ن له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی ڕۆژنامه‌نوسان.نمونه‌ی وه‌ك یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان و یاساكانی سزدانی عێراقی. دوباره بونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه ترسی ئه‌وه‌مان لا دروستده‌كات ببێته دیارده‌و مه‌ترسی بۆسه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین و كاری ڕۆژنامه‌نوسان، وه سیمای جوانی هه‌رێمه‌كه‌مان و پڕوسه‌ی دیموكراسی پخاته ژێر پرسیاره‌وه، بۆیه ئێمه له‌لیژنه‌ی داكۆكی داواكارین له‌هه‌مولایه‌ك كه ڕێز له‌به‌نده‌كانی یاسای ژماره 35 بگیرن و دادگاكان كاری پێ بكه‌ن له مامه‌ڵه‌ی كه‌یسه‌كانی رۆژنامه‌نوسان ، تا پێكه‌وه ژینگه‌یه‌كی ئارام و ته‌ندروست بۆ ڕاكهیاندنی كوردی فه‌راهه‌م بكه‌ین. لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی و مافی ڕۆژنامه‌نوسان-سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان، هه‌ولێر 2019-11-4 خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure