به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له (80) كیلۆگرام كێكدا گرتووه كه به‌رواری به‌رهه‌مهێنانی و به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی گومانی له‌سه‌ره، به نووسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات بۆ پشكنین. كێكه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه به‌رهه‌می ناوخۆیه‌و له شاری هه‌ولێره‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌نارده‌ی شاری سلێمانی كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رواری به‌رهه‌مهێنانی (2019.11.2) و كاتی به‌سه‌رچوونی (2019.2.2) له‌به‌رئه‌وه گومانی له‌سه‌ره. به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتیان و زیان نه‌گه‌یاندن به له‌ش و ته‌ندروستی مرۆڤ، ئه‌و خۆراكه ماددانه‌ی گومانی خراپبوونی لێده‌كرێت شیاوی خواردن نییه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌ناوببرێت، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه، ئه‌و كێكه‌ی به‌رواره‌كه‌ی به‌هه‌ڵه نوسراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و ته‌ندروستی بۆ كارمه‌ندان و ریكلامكردنی بۆ دروستكردنی تاتۆ، لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای ئه‌نتاڵیا له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری داده‌خات. بنه‌مای كاركردن له پیشه‌ی جوانكاری خانماندا پێویستی به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته بۆ شوێنه‌كه‌و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئارایشتگای ئه‌نتاڵیا كارتی پیشه‌یی و ته‌ندروستی بۆ كارمه‌ندان و شوێنه‌كه ده‌رنه‌هێناوه‌و كاریشی تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كانی كاركردنه. ئه‌وجۆره پیشه پێویست به‌وه ده‌كات كارمه‌نده‌كانیان له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه پشكنینان بۆ ئه‌نجامبدرێت تا له‌وه دڵنیابنه‌وه سه‌لامه‌تن و نه‌خۆش نین بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی كارتی ته‌ندروستی. یه‌كێكیتر له سه‌رپێچیه‌كانی ئارایشتگای ئه‌نتاڵیا، ریكلامكردنه بۆ دروستكردنی تاتۆ له شوێنه‌كه‌دا، بۆ دروستكردنی تاتۆ پێویسته كه‌سه‌كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت له‌وبواره‌دا به‌پێچه‌وانه‌وه رێگه‌نادرێت كه‌سانی تر تاتۆ دروستبكه‌ن، هه‌رشوێنێكیش دروستی بكات سزاده‌درێت. بۆیه به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای ئه‌نتاڵیا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure