له پرۆژه‌یه‌كی گرنگ ونوێدا، پسپۆڕان هه‌وڵده‌ده‌ن مه‌شق به‌هه‌نگ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگره‌وه‌ی سه‌گی پۆلیسی و بۆ مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی مین و مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاریبهێنن. له‌گه‌ڵ بره‌وسه‌ندنی كرده‌وه تیرۆیستییه‌كان‌و به‌كارهێنانی جۆره‌ها شێوازی فێڵئامێز له لایه‌ن گروپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كانیان و به مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی گیانی هاوڵاتیان و ڕیگرتن له‌وه‌ی ببنه قوربانیی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان، زاناكان ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی زۆر پێشكه‌وتووه‌وه ئه‌و بیرۆكه وێرانكارییانه ڕاوه‌دوو بنێن و ئه‌و كرده‌وانه پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانایانی زانكۆییه‌كی به‌ریتانیا به پاڵپشتیی دارایی (ناتۆ) كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن مه‌شق به هه‌ندێك مێروو بكه‌ن تا بتوانێت ببێته جێگره‌وه‌ی سه‌گی پۆلیسی له ئاشكرا كردنی مینی چێندراو و مادده‌ی هۆشبه‌ردا. له ئێستاشدا ئه‌و زانایانه خه‌ریكی مه‌شقكردنن به هه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی ڕایبهێنن له‌سه‌ر ئه‌و كاره و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا شه‌كراو بۆ هه‌نگه‌كه به‌كار ده‌هێنن ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگه‌كه فێربكرێت بۆنی ته‌قینه‌وه له بۆنی هه‌ڵاڵه جیابكاته‌وه، ڕه‌نگه هه‌نگه‌كه بتوانێت له دووری چه‌ند مه‌ترێكه‌وه ئه‌و كاره بكات و دواتریش ده‌توانێت له دووریی چه‌ند كیلۆمه‌ترێكه‌وه هه‌مان كاربكات. به‌پێی ئه‌و پسپۆڕانه، ڕه‌نگه هه‌نگ له ماوه‌ی 15 ساڵدا بتوانێت ڕابێت له‌سه‌ر گه‌ڕان به دوای مینی زه‌مینیدا، هه‌ر بۆیه پسپۆڕان هیوادارن ئه‌و مێرووه بتوانێت ببێته جێگره‌وه‌ی سه‌گ له‌و كاره‌دا، چونكه هه‌نگ هه‌رزانتره و خێراتریشه بۆ فێربوون و مه‌شقپێكردن، هه‌روه‌ها ده‌توانێت بگاته ئه‌و شوێنانه‌ی كه سه‌گ ناتوانێت پێیبگات، هه‌روه‌ها وه‌ك سه‌گ نییه كه به هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك مینه‌كان بته‌قێنێته‌وه. ئه‌مانه هه‌مووی له‌كاتێكدایه هه‌ندێك له زانایانی دیكه‌ی به‌ریتانیا كه به‌شدارن له پرۆژه‌كه‌دا ددانیان به‌وه‌دا ناوه كه‌كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م كاره‌یان ئه‌وه‌یه تا ئێستا ناتوانرێت پێشبینی ڕه‌فتاره‌كانی هه‌نگ بكرێت و ڕه‌نگه ڕێژه‌ی هه‌ڵه‌كردنی ئه‌و مێرووه‌ش به جۆرێكی تر وه‌ك ڕێژه‌ی هه‌ڵه‌ی سه‌گ بێت. سه‌رچاوه : Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure