16/11/2019 10:09 AM

گۆیژ و سوودەکانی

گۆیژ (گێوژ)بەری دارگۆیژە. دارگۆیژ، دارێکی خۆڕسکە لە تیرەی گوڵ سوورەکان و لە پایزاندا بەرەکەی پێ دەگا. لە کوردستاندا دوو جۆری گۆیژ هەیە (سوور و زەرد)
دارگۆیژ دارێکی دڕکدارە و گوڵەکانی سپین. بەرێک دەگرێ تۆزێک لە نۆک گەورەتره‌ و پاییز درەنگان پێ دەگا. لە نێو بەرەکەشیدا چەند دانە ناوکی رەق ھەیە.
گۆیژ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان، چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات. گۆیژ سوودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، چارەسەرە بۆ چەندین نەخۆشی، سوودەکانی گۆیژ بۆ تەندروستی بریتین لە:
1. دژە ئۆکسیدی تێدایە، ماددە زیانبەخشەکانی لەش لە ناو دەبات، بەرگری لەش زیاد دەکات.
2. رێژەی کۆلیسترۆڵ رێکدەخات.
3. دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن و، پاراستنی مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
4. دەبێته هۆی چالاکبوونی سووڕی خوێن.
5. رێژەی شەکر لە خوێندا رێکدەخات.
6. دژە شێرپەنجەیە.
7 دەبێتە هۆی ئارامکردنەوەی مێشک.
8. خەوی مرۆڤ باش دەکا و دەمارەکان ئارام دەکاتەوە

خاك-كوردستانی نوێ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved