به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی به‌رچاوی شاری سلێمانی له (مامۆستایانی ئاینی، هونه‌رمه‌ندان) به هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تاسڵوجه‌و به سپۆنسه‌ری (گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان) پرۆژه‌ی ناشتنی هه‌زار نه‌مامی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. عه‌میدی مافناس فه‌ره‌یدون عومه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌میانی ده‌ستپێكی پرۆژه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تاسڵوجه‌و به هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت، ده‌ستی به ناشتنی 1000 نه‌مام له به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی و له‌سه‌ر رێگه‌ی (تاسڵوجه – كه‌ڵه‌وانان) كرد. وتیشی، ئامانج له پرۆژه‌كه پاكڕاگرتنی ژینگه‌یه كه ئۆتۆمبیل ئێستا هۆكارێكی سه‌ره‌كی پیسكردنی ژینگه‌یه‌و پرۆژه‌كه لێره كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو به هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆو شاره‌وانی تاسڵوجه ئه‌ركی به‌خێوكردنی نه‌مامه‌كان له‌ئه‌ستۆده‌گرن. له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی ناشتنی هه‌زار نه‌مام به‌شێكی به‌رچاو له ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هاتوچۆو كارمه‌ندانی شاره‌وانی تاسڵوجه به ناشتنی نه‌مام به‌شداریان كرد. خاك - راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure