گۆڤاری (ستایل) رێنمایی ده‌دات خانمان به رێگایه‌كی دروست ئه‌ساس به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاویان به جوانترین شێوه ده‌ربخه‌ن. به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌ساس له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی راست و دروست پێستی ده‌موچاوت به‌سافی ده‌رده‌خه‌یت، گه‌ر نه‌زانیت ئه‌ساس به‌كاربهێنیت پێستی ده‌موچاوت به نه‌شیاوی ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن ئه‌ساس به‌كاربهێنیت ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێ بكه: 1- پێش به‌كارهێنانی ئه‌ساس گرنگی به به‌كارهێنانی كرێمی رۆژانه بده بۆ پێستی ده‌موچاوت، چ پێستت چه‌ور بێت یان وشك بێت، به‌كارهێنانی كرێم زۆر پێویسته. 2- گه‌ر به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌ساس پێستت به درێژایی رۆژ چه‌ور ده‌رده‌كه‌وێت، پێش به‌كارهێنانی ئه‌ساس گرنگی به به‌كارهێنانی (پڕیمه‌ڕ) بده. 3- گه‌ر له ڕێگای (بی بی كرێم) پێستی ده‌موچاوت ساف ده‌رناكه‌وێت، گرنگی به ئه‌ساسێكی به‌هێز بده بۆ ئه‌وه‌ی پێستت ساف ده‌ربخات، هه‌وڵبده به فڵچه یان به ئیسفنج ئه‌ساس به‌كاربهێنیت. خاك –س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure