2/12/2019 10:38 PM

كەشناسی ژمارەی بومەلەرزەكانی مانگی رابردووى ئاشكرا كرد

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، مانگی رابردوو لە وێستگەكانیان 130 بومەلەرزە تۆماركراون و بەرزترینیان لە ناوچەی ئەردەبیلی ئێران بووەو گوڕەكەی 5.5 پلەی رێختەر بووە بە قوڵایی 9.6 كیلۆمەتر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بە ژمارەی ئەو بومەلەرزانە داوە كە مانگی رابردوو روویانداوەو لە وێستگەكانی هەرێم تۆماركراون، دەڵێت: بەپێی ئەو داتایانەی كە لە تۆڕی وێستگەكانی بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بەدەستمان گەیشتووە، ژمارەی بومەلەرزەكانی تۆماركراو لە مانگی رابردوودا 130 بومەلەرزە بووەو بەرزترینیان رۆژی 7ی تشرینی دووەمی 2019 بووە لە ناوچەی ئەردەبیلی ئێران بووەو گوڕەكەی 5.5 پلەی رێختەر بووە بە قوڵایی 9.6 كیلۆمەتر.

ئەوەشی روونكردووەتەوە: نزمترین بومەلەرزەش 1.5 پلەی رێختەر بووە لە ناوچەكانی (دارەگورگان – پێنجوێن – سلێمانی) و (بانە – كوردستان – ئێران) كە رۆژی 9 و 11ی تشرینی دووەم روویانداوە بە قوڵایی 11 كیلۆمەترو 10.4 كیلۆمەتر.

كەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە كە زۆرترین بومەلەرزەی تۆماركراو لە رۆژی 8ی شترینی دووەم بووە كە 12 جار دووبارە بووەتەوە، راشیگەیاندووە: زۆرترین گوڕی بومەلەرزە كە تۆماركراون لەنێوان (1.5 بۆ 3.9) پلەی رێختە بووە.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved