8/12/2019 09:32 PM

كەشناسی: لە سلێمانی زۆرترین بڕی باران باریوە

كەشناسی رایگەیاند، لە ئەمساڵدا تائێستا زۆرترین بڕی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی یووە كە بڕەكەی 188 ملم بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا كۆی بڕی بارانبارینی ئەمساڵی لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێم بڵاوكردەوەو دەڵێت: تا 8ی كانونی یەكەمی 2019 لە هەولێر 44 ملم، سلێمانی 188 ملم، دهۆك 115ملم، كەركوك 65 ملم و لە پارێزگای هەڵەبجەش 120 ملم باران باریوە.

بەپێی راگەیەنراوەكەی كەشناسی، لە ئەمساڵدا زۆرترین بڕی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی بووە.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved