سه‌رۆكی شاره‌وانی سنه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه سنه بكه‌نه پایته‌ختی نه‌ورۆز له ئێران‌دا. له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی ته‌سنیم- ی ئێران له زاری حیشمه‌توڵڵا سه‌یدی سه‌رۆكی شاره‌وانی سنه بڵاویكردۆته‌وه، كه هه‌وڵده‌ده‌ن سنه بكه‌نه پایته‌ختی نه‌ورۆز له ئێران‌دا. سه‌یدی ڕایگه‌یاندووه، دانیشتوانی شاری سنه خه‌ڵكێكی گه‌رم و گوڕ‌و ڕاستگۆن و خاوه‌نی دابونه‌ریتی تایبه‌ت به كورده‌وارین. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش شاری سنه له‌لایه‌ن یونسكۆوه وه‌ك پایته‌ختی موزیك ده‌ستنیشان كرا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure