14/12/2019 09:58 AM

پیربوون لای ئەم کەسانه بێ مانایە!

لەوانەیه هەرگیز تێنەگەین کە نهێنی پیر نەبوونی ئەم ئەکتەرانەی هۆلیود چییه و تەنها کارێک کە ئەتوانین ئەنجامی بدەین ئەوەیه کە موعجیبیان بین. لە درێژەدا لەگەڵ چەند کەسێکی لەم شێوەیە ئاشنا ئەبین.

ریانا


"ریانا" کاتێک یەکەم گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە کچێکی مێرمناڵ بوو و ئێستاش ئەڵێی رۆژێک لە تەمەنی تێپەڕ نەبووە. ئەم گۆرانیبێژە بەناوبانگ و خۆشەویستە یەکەم ئەلبۆمی خۆی بەناوی Music of Sun لە تەمەنی 17 ساڵیدا بڵاوکردەوە و 2 ملیۆنی لێ فرۆشرا.

ژۆزیف گۆردۆن لویت


"گۆردۆن لویت" ئەگەرچی ئێستا تەمەنی 40 ساڵە، بەڵام بەڕواڵەت هاوشێوەی گەنجێکی 25 ساڵەیه. ئەم ئەکتەرە لەساڵی 2000ـدا تەمەنی 19 ساڵ بوو و لە کۆمەڵێک فیلمدا دەوری گێڕاوە.

جۆنفەر لۆپێز


"لۆپێز" ئێستا تەمەنی 50 ساڵە، بەڵام بەنیسبەت 19 ساڵ لەمەوبەر گۆڕانێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە. نهێنی گەنج مانەوەی جۆنفێر یەکێک لە پرسیارەکانی هاندەرانی ئەم ئەکتەر و گۆرانیبێژەیه.

هێلی بری


"بری" ئەمساڵ بوو بە 50 ساڵ. لەوانەیه ئەم رستەیه تووشی شۆکی کردبێتن، بەڵام وادیارە ئەم خانمه هونەرمەندە شەربەتی گەنج بوونەوەی نۆشی بێ.

فارل ویلیامز


یەکێکی دیکە لەو کەسە بەناوبانگانەی کە پیر نابێت "فارل ویلیامز"ـە. "فارل" ئێستا تەمەنی 46 ساڵە و نیسبەت بە ساڵی 2000 جیاوازییەکی ئەوتۆی نییه.

ئیدریس ئالبا


"ئالبا"ـی تەمەن 47 ساڵ تەنها یەک گۆڕانی بەسەردا هاتووە ئەویش ئەوەیه کە ریشی هەندێک خۆڵەمێشی بووە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved