ئای كه‌ی پێگاسی بی ناوی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌یه كه به ده‌وری خۆرێكدا ده‌سووڕێته‌وه هاوشێوه‌ی خۆری گه‌له ئه‌ستێره‌كه‌ی ئێمه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵی خۆری ئێمه‌یه، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ساره‌یه له‌وانه‌یه تێڕوانین‌و بۆچوونی باوی مرۆڤ بگۆڕێت له باره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌وه. دیدێ كیلوا و مایكل مایۆر ئه‌و دوو زانایه‌ن كه ئه‌م هه‌ساره‌یه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و هه‌ر به‌هۆی ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌شیانه‌وه خه‌ڵاتی نۆبڵی تایبه‌ت به فیزیایان بۆ ساڵی 2019 وه‌رگرت. ئه‌م دوو زانایه هه‌ردووكیان خه‌ڵكی سویسران‌و هه‌ڵبه‌ت له دۆزینه‌وه‌كه‌یاندا جیمس بیبلزی زانای ئه‌مریكیشیان له‌گه‌ڵدا بووه. ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه تیم‌و نێرده‌ی تایبه‌ت له ئارادایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره ده‌ره‌كییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵی خۆری خۆمان، به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دوای ژیاندا له بۆشایی ئاسمانی فراواندا. DW
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure