17/12/2019 11:40 PM

وەزیری كارەبا: 12 سەعات كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابیندەكەین

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبادا هاتووه، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ بریكارو راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی كارەباو وتەبێژی وەزارەتی كارەبا كۆبووەتەوەو باسی لەو گرفت و كێشانە كردووە كە لە چەند هەفتەی رابردوودا روبەرووی سێكتەری بەرهەمهێنان و دابەشكردنی كارەبا بوونەتەوە.

راشیگەیاندووە: توانراوە ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات بەرزبكرێتەوە، ئەمەش بۆ یەكەمینجارە لە مێژووی وەزارەتدا ئەو بڕە كارەبایە بەرهەمدەهێنرێت. 

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری كارەبا ئەوەشی وتووە: بە هاوكاری وەزارەتی ناوخۆو پارێزگاكان لە ساڵی نوێ هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی سەرپێچیيەكان و  سزادانی سەرپێچیكاران دەستپێدەكەین و لەو هەڵمەتەشدا بەردەوامدەبین تا بنبڕی تەواوی سەرپێچیيەكان دەكەین، سوپاسی هاووڵاتیانی كوردستانی كرد كە رۆڵیان لە كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا هەبووە.

ئەوەشی راگەیاندووە: توانیویانە ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات كارەبا بەرزبكەنەوەو بە شێوەیەكی باش ئەو بڕە كارەبایە بە یەكسانی بگوازنەوە بۆ شارەكان و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشی بكەن، هەرچەندە بەرزبوونەوەی خواست بۆ 6400 مێگاوات كارەبا هۆكاری سەرەكی گرفتەكانی ئەمدواییەی كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا بوو، بەڵام ئێستا بە تێكڕا 11-12 سەعات كارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved