21/12/2019 12:30 AM

200 دۆنم زەوی لە ئەزمەڕو گۆیژە سەوز دەکرێت

گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان رووبەری 200 دۆنم زەوی لە چیای ئەزمڕو كۆیژە سەوز دەكات و وەك ئەركێكی نیشتمانی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەدەنگەوە هاتنی كەمپینەكەی قائیمقامیەتی سلێمانی و پاراستنی ژینگەی هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی.

ئەلەند مەحوی لێپسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەك ئەركێكی نیشتمانی بۆ پاراستنی ژینگەو تەندروستی هاووڵاتیان بەپێویستیانزانی وەك گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان بەدەنگ بانگەوازو پێشنیارەكەی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بێن و بە سەوزكردنی رووبەری 200 دۆنم زەوی بەشداربن لە كەمپینی سەوزكردنی چیای ئەزمڕو گۆیژەی شاری سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشكرد گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان بەشداریكردن لە كەمپینەكە بە ئەركێكی نیشتمانی گەورە دەزانێت و رۆڵی گرنگی خۆی دەبینێت لە سەرخستنی كەمپینەكەو زیادكردنی رێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی.

لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەش ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی سوپاسی و پێزانینی خۆی گەیاندە گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان و  رایگەیاند: بەشداریكردنی كۆمپانیای قەیوان و سەرجەم كۆمپانیاكانی تری كەرتی تایبەت لە كەمپینەكەدا ئاماژەیەكی گەورەی هەستكردنە بە بەرپرسیارییەتی و خەمی گشتی و بەشداریكردنی كەرتی تایبەت لە پرۆژەیەكی نیشتمانی بۆ پاراستنی ژینگەو تەندروستی هاووڵاتیان.

وتیشی: ئەگەر هاوكاری ماددی و خەمخۆری و پەرۆشی كەرتی تایبەت نەبوایە نەدەتوانرا كەمپینێكی گەورە بۆ سەوزكردنی چیای ئەزمڕو گۆیژە جێبەجێبكرێت.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved