23/12/2019 03:56 PM

كۆنترین دارستانی ئەمریكا دۆزرایەوە



لەناوچەیەكی ویلایەتی نیویۆركی ئەمریكا كۆنترین دارستانی جیهان دۆزرایەوە كە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ ملیۆنەها ساڵ پێش ئێستا.
زاناكانی زانكۆی بینگامتۆن‌و مۆزەخانەی ویلایەتی نیویۆرك و زانكۆی كاردیف دوای دروستكردنی نەخشەیەكی دارستانەكانی ئەمریكا توانییان یەكێك لە دارستانە هەرە كۆنەكانی ئەو وڵاتە بدۆزنەوە، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ( چاخی ماسییەكان)و تەمەنی ئەو دارستانە نزیكەی 386 ملیۆن ساڵ پێش ئێستایە.
ئەو زانایانە لەكانەبەردێكی ناوچەی(كاتسكیل)ی شارۆچكەی (قاهیرە)ی سەر بە ویلایەتی نیویۆرك لە نێو قوڵایی كانەبەردەكەدا قەدی هەندێك درەختیان دۆزییەوە كە درێژی هەندێكیان نزیكەی 20 مەتر بووە.
دوای ئەو دۆزینەوەیە و لێكۆلینەوە لەو قەدانە بۆ زانایان دەركەوتووە كە ڕەنگە لە سەردەمی ( دگیڤۆن) و ئەو كاتەی زۆربەی زیندەوەران لە ئاودا ژیاون ئەم دارستانە زۆر چڕ بووبێت.
ئەم دارستانە تازە دۆزراوەیە( 3) ملیۆن ساڵ دێرینترە لەو دارستانەی كە پێشتر لە ناوچەی (گلباو)ی هەمان ویلایەت دۆزرایەوە و هەردوو دارستانەكەش نزیكەی 25 میل لەیەكەوە دوورن.
زانایانی زانكۆی كاردیف ئاماژەیان بەوە داوەكە ئەم جۆرە دۆزینەوانە وایان لێدەكات ووردتربن سەبارەت بە و قۆناغەی گۆی زەویی كە دەوڵەمەند بووە بە دارستان.
هەروەها ئەو زانایانە ئەوەشیان خستەڕوو كە دۆزینەوەی ئێسكی بە بەردبووی ماسیی لە نزیك ئەو دارستانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو ڕووپۆشە بەپیتەی سەوازیی بەهۆی لافاوێكەوە لەناوچووە.

سەرچاوە: RT




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved