له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییهوهو به‌هۆی هه‌بوونی ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو، ده‌رمانخانه‌ی دایك داخرا. له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستیی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ ده‌رمانخانه‌ی دایك له شه‌قامی ئۆرزدی، ده‌ركه‌وتووه ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچووی به‌سه‌ر هاووڵاتیان ساخكردووهتهوه. ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچووش، له‌بری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان، زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌رمانخانه‌ی دایك داخراو خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. لیژنه‌ی ته‌ندروستی یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌و ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رووی تێده‌كه‌ن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure