2/1/2020 02:30 PM

"کریستیانۆ رۆناڵدۆ" و "کەنداڵ جەنێر"؛ شا و شاژنی داهاتی ئینستاگرامی!

"کەنداڵ جەنێر" ئەستێرەی زنجیرەی درامای (Keeping Up with the Kardashians) وەکو پڕداهاتترین ژنی جیهانی ئینستاگرام لە 2019ـدا دەستنیشان کرا. لاینگرانی ئەم درامایە لە 2007ـەوە لەگەڵ "کەنداڵ" ئاشنا بوون و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا فۆلۆویان ئەکرد، واتە ئەو کاتەی ئەم ئەکتەرە تەمەنی تەنها 12ساڵ بوو. بینەرانی ئەم درامایە لە سەرانسەری جیهانەوە گەورەبوونی کەنداڵی کەم تەمەنیان ئەبینی و لەئێستادا بۆتە سۆپەر مۆدێلێکی گەورەساڵ. بەپێی ئامارەکان "کەنداڵ" بەدەستەبەرکردنی 15/9ملیۆن دۆلار لە رێگای ئینستاگرامەوە بۆته پڕداهاتتریه ئینستاگرامەری ژنی ساڵی 2019. "سێلێنا گۆمێز" بە 8 ملیۆن دۆلار و "کایلی جەنێر"ـی تەمەن 22ساڵ بە داهاتی ٣ ملیۆن دۆلار لەپلەی دووهەم و سێهەمی ژنانی پڕداهاتی تۆڕۆ کۆمەڵایەتی ئیستاگرام جێگیر بوون.
لە پیاوانیشدا  یاریزانی بەناوبانگ "کریستنیانۆ رۆناڵدۆ" بەدەستەبەرکردنی 47/8 ملیۆن دۆلار لە 2019ـدا لە پلەی یەکەمی پڕداهاتترین کەسانی جیهانی ئینستاگرام جێگیر بووە. "لیۆنەل میسی" لە پلەی دووهەمدایە و داهاتەکەی 22/3 ملیۆن دۆلار بووە. کەنداڵ جەنێر لە پلەی سێهەمدایە و لەپاش کەنداڵ "دەیڤید بێکام"، "سێلێنا گۆمێز"، "نەیمار جۆنیۆر"، زێلاتان ئیبراهیمۆویچ"، "کایلی جەنێر"، "رۆناڵدینهۆ" و "کلۆیی کارداشیان" پلەکانی چوارەم تا دەهەمیان بەدەست هێناوە.

 

سەرچاوە: screenrant

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved