قائیمقامی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقاميه‌تی راگه‌یاندو به‌پێی ئاماره‌كان غه‌رامه‌و سه‌رپێچییه‌كان به به‌راورد به ساڵی 2018 زیادي كردووه. ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: لیژنه‌كانمان كاتێك سه‌ردانی دوكان و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن مه‌به‌ستیان سزادانی خه‌ڵك نیه، به‌ڵكو مه‌به‌ستيان خزمه‌تی خه‌ڵكه. وتیشی: له ساڵی 2019 لیژنه‌كانمان 52 هه‌زارو 118 شوێن گه‌ڕاون و سه‌ردانیان كردوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 8 هه‌زار و 709 شوێن پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆ كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 5 هه‌زارو 379 شوێن پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه. راشیگه‌یاند: له ساڵی 2019 به یاسا 343 شوێن داخراون و 116 كه‌یسیش روبه‌ڕووی یاسا كراوه‌نه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 143 هه‌زارو 854 تۆن مه‌وادی خراپبوو له‌ناوبراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕی 255 ملیۆن و 25 دینار غه‌رامه له هاووڵاتیان له به‌رامبه‌ر سه‌رپێچییه‌كانیان وه‌رگیراوه. قائیمقامی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ ساڵی 2020 سه‌ردانی لیژنه‌كانمان بۆ دوكان و شوێنه گشتییه‌كان زیاد ده‌كات، به‌ڵام به‌هیوای ئه‌وه‌ی سزاكانمان كه‌مبكات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure