19/1/2020 07:24 PM

كار بۆ چاككردنەوەی یەكەكانی هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان دەكرێت

ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لە نوسینگەی تایبەتی خۆی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بریكارو راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی كارەبا ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەسەر ئەو گرفت و كێشانە كرا كە لە چەند هەفتەی رابردووەوە روبەرووی سێكتەری بەرهەمهێنان و دابەشكردنی كارەبا بووەتەوە، بەهۆی هەڵكشانی خێرایی خواستی كارەبا.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەتبوو بە چارەسەركردنی یەكەكانی هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، لەمرووەوە بڕیاردرا بەمنزیكانە تیمەكانی وەزارەت بە هاوكاری كۆمپانیا پسپۆرەكانی تایبەت بە كاری چاككردنەوەی یەكەكانی وێستگە كارۆئاوییەكان دەست بە كارەكانی چاككردنەوە لە هەردوو وێستگەی بەنداوەكە بكەن.

سەبارەت بە كاری كۆمپانیاكانیش وەزیری كارەبا وتی: پێویستە سەرجەم كۆمپانیاكانی كارەبا پابەندی مەرج و رێنماییەكانی وەزارەت بن و هەروەكو چۆن وەزارەتی كارەبا كارئاسانی و هاوكاری هەموو كۆمپانیاكان دەكات هەرواش لێپرسینەوەی توندیان ئاراستە بكات لەكاتی كەمتەرخەمی و بوونی هەر كەموكورتیەك.


خاك - راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved