به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ئالیك داده‌خات. له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ری سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، كارگه‌ی ئالیك بۆ دروستكردنی ئالیكی ئاژه‌ڵ له ناوچه‌ی بازیانی شاری سلێمانی داده‌خرێت. له راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا هاتووه؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كارگه‌كه پابه‌ندی هیچ یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و هونه‌ری نه‌بووه، گه‌نمه‌شامییه‌كی نه‌شیاوی له دروستكردنی ئالیكی ئاژه‌ڵه‌كاندا به‌كارهێناوه. ئه‌وشی خستووه‌ته‌ڕوو؛ له كارگه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر نیشاسته‌دا گیراوه كه شیاوی به‌كارهێان نیه، هه‌روه‌ها به‌كارنه‌هێنانی بالێت بۆ ژێر ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی كراونه‌ته ناو گوێنیه‌كانه‌وه تا پارێزگاری‌یان لێبكات له ته‌ڕبوون یاخود مشك و قرتێنه‌ره‌كانی دیكه. به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داده‌خرێت تا ئه‌وه‌كاته‌ی پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ده‌بێت. خاك - ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure