21/1/2020 09:08 PM

لە كێشەی هەنگەوانانی هەرێم دەكۆڵرێتەوە

بە مەبەستی وەرگرتنی سكاڵاو لەنزیكەوە گوێگرتن لە كێشەو گرفتەكانیان، لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان بە سەرپەرشتیی عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ژمارەیەك لە ئەندامانی و راوێژكارانی لیژنەكە لەگەڵ ژمارەیەك لە هەنگەوانانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو كێشەو گرفتانە كرا كە هاتوونەتە بەردەم هەنگەوانانی هەرێم  بەهۆی دەستەی بەڕێوەبردنی كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان.

هەروەها تاووتوێی هۆكارەكانی ئەنجامنەدانی كۆنگرەی كۆمەڵەی هەنگەوانان كرا كە لە ساڵی (2011)ەوە ئەنجامنەدراوەو بۆتە بەشێك لەو كێشەو گرفتانەی روبەڕووی هەنگەوانانی كوردستان دەبێتەوە.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا بڕیاردرا سەرۆك و جێگرو دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان بانگهێشتی لیژنەكە بكرێن لەسەر ئەو كێشەو گرفت و سكاڵایانەی كە لەلایەن هەنگەوانانەوە گەیەنراونەتە لیژنەكە.


خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved