6/2/2020 01:55 PM

داهاتی 20 ملیار دۆلاری ئینستاگرام لە 2019ـدا

فەیسبووک لەساڵی 2012ـدا ئاپڵیکەیشنی ئینستاگرامی بە بڕی 715 ملیۆن دۆلار کڕی. بەپێی راپۆرتێکی نوێ، داهاتی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە بەشی رێکلام لەساڵی رابردوودا نزیکەی 20 ملیار دۆلار بووە. ئەم داهاتە لە داهاتی یوتووب زیاتر بووە لە 2019ـدا. یووتوب ساڵی رابردوو 15/1 ملیار دۆلار داهاتی بووە.
پێدەچێ ئینستاگرام داهاتووی فەیسبووک پێک بهێنێت چونکە رێژەی بەکارهێنەرانی بەردەوام زیاد ئەکات و هاوبەشەکانی فەیسبووکیش زیاتر تەکیزیان خستۆته سەر ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە خۆشەویستە. لەئێستادا فەیسبووک بەفەرمی داهاتی ئینستاگرامی رانەگەیاندووە. فەیسبووک ئەو ئاپڵیکەیشنانەی وا لەژێر چاوەدێری خۆی دایە وەکوو بنەماڵەی ئاپلیکەیشنەکان پێناسەیان ئەکات.
لەم ماوانەی دواییدا ئاڵوگۆڕێکی زۆر لە ئینستاگرامدا دروست بووە و یەکێک لەم گۆڕانانه، لەوانەیە بەکارهێنانی براندی Instagram from Facebook بێت. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە خاوەنی ئینستاگرام فەیسبووکە. ئەو کاتەی وا ئینستاگرام لەلایەن فەیسبووکەوە کڕدرا، ئەم ئاپڵیکەیشنە هیچ داهاتێکی نەبوو؛ بەڵام ئێستا داهاتەکەی گەیشتۆتە 20 ملیار دۆلار.
فەیسبووک لەم ساڵانەی دواییدا رادەی رێکلام کردن لەئینستاگرامی زیاد کردووە. فەیسبووک بەتەمایە بەشی Massrngerـی ئاپڵیکەیشنەکانی خۆی تێکەڵ بکات؛ بەڵام لەوانەیە حکوومەتی ئەمریکا ئیزنی ئەو کارە نەدات.
بە لەبەرچاوگرتنی پەرەسەندنی ئاپڵیکەیشنی TikTok، ئینستاگرام ئەبێ تایبەتمەندییە نوێیەکانی خۆی زیاد بکات.

 

سەرچاوە: bloomberg

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved