زانایان بوونه‌وه‌رێكی ده‌ریاییان دۆزییه‌وه كه فره‌خانه‌یه‌و یه‌كه‌م بوونه‌وه‌ره جینی مایتۆكۆندریای نه‌بێت، واتا هه‌ناسه نادات و به‌بێ بوونی ئۆكسجینیش ده‌ژی. دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مجۆره بوونه‌وه‌ره ده‌ریاییه نه‌ك ته‌نیا ده‌بێته هۆی گۆڕینی تێگه‌یشتنی مرۆڤ بۆ گه‌شه‌كردنی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵكو ره‌نگه كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر گه‌ڕان به‌دوای ژیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی هه‌بێت. وه‌ك زانراوه خانه‌ی له‌شی مرۆڤ جگه له خرۆكه سووره‌كانی خوێن، ژماره‌یه‌كی زۆر مایتۆكۆندریایان تێدایه كه زۆر پێویسته بۆ پرۆسه‌ی هه‌ناسه‌دان، هه‌روه‌ك زانراویشه كه هه‌ندێك بوونه‌وه‌ری یه‌ك خانه‌یی خۆیان گونجاندووه‌و ده‌توانن له كه‌شێكدا بژین كه ئاستی ئۆكسجین تێیدا نزمبێت، به‌ڵام بوونی بوونه‌وه‌ری ناهه‌وایی فره‌خانه مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه. تیمی توێژه‌رانی تایبه‌ت به‌م دۆزینه‌وه‌یه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌و بوونه‌وه‌ره كه جۆرێكه له چرای ده‌ریا، ده‌توانێت له هه‌لومه‌رجی نه‌بوونی ئۆكسجیندا له ژیاندا بمێنێته‌وه، به‌ڵام كارێكی زه‌حمه‌ته بزانرێت چۆن ئه‌وكاره ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی پشكنینی DNA بۆ بكرێت. توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتووه‌ته ده‌رئه‌نجامی كۆتایی ئه‌وه‌ی بوونه‌وه‌رێكی فره‌خانه هه‌یه پێویستی به ئۆكسجین نیه بۆ ژیان. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure