26/3/2020 02:21 PM

ئەمریکا 2 تریلیۆن(2هەزار ملیار) دۆلاری تەرخانکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

مەجلیسی پیرانی ئەمریکا پاکێجێکی ئابووری 2 تریلیۆن دۆلاری بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا پەسەند کرد. ئەم پلانە بریتییە لە پێشکەشکردنی 1200 دۆلار بۆ هەر ئەمریکییەک و یارمەتی گەیاندن بە کاروکاسپییە بچووکەکان بۆ ئەوەی مووچەی کارمەندەکانیان بدەن.
ئەم پلانە کە وردەکارییەکانی هێشتا روون نییە لە ئەگەری جێبەجێبووندا، ئەبێتە گەورەترین پاکێجی یارمەتیی ئابووری لەمێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. بەم حاڵەوە هەم کۆمارییەکان و هەم دیموکراتەکان گوتوویانە ناهێڵین ئەم پرۆژەیە پەسەند بکرێت.
ئەوان لە بەیاننامەیەکدا گوتوویانە ئەگەر ئەم کێشەیە چارەسەرنەبێت یان حکومەت دڵنیا نەبێت کە هیچ کەس لە دەورەی بێکاریدا پارەیەکی زیاتر لە مووچەکەی خۆی وەرناگرێت، ناچارین لەگەڵ ئەم پرۆژەیاسایە دژایەتی بکەین.
لەهەمان کاتدا "بێرنی سەندێرز" کە بۆ دەستەبەرکردنی کاندیداتۆری حزبی دیموکرات هەوڵ ئەدات گوتوویەتی منیش لەدژی ئەم پلانە ئەوستمەوە، مەگەر ئەوەی کە ئەم سێ سیناتۆرە واز لە ناڕەزاییەکانی خۆیان سەبارەت بە پۆلێنبەندیی بەشی پەیوەندیدار بە "سوودەکانی" بێکاری، بهێنن.
بەپێی هەواڵی رۆیتەرز، بەرێز "سەندێرز" گوتوویەتی: "من ئامادەم ئەم پلانە بوەستێنم، مەگەر ئەوەی کە مەرجێکی بەهێزتر لەو پلانەی وا بڕیارە 500 ملیار دۆلار بۆ خۆشگۆزەرانی کۆمپانیاکان سەرف بکرێت، بێتە ئاراوە.

 

سەرچاوە: bbc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved