سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له هه‌نگاوێكی نوێیدا به مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان، شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی به چه‌ند قۆناغێك به ده‌رمانی دژه ڤایرۆس و به‌كتریا پاكژده‌كاته‌وه. له‌ژێر ڕاسپارده‌ی ئه‌ندازیار توانا كمال جلال، سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاكژكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی به ده‌رمانی كلۆر له‌لایه‌ن به‌شی خزمه‌تگوزاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانییه‌وه ده‌ستیپێكرد. جێی ئاماژه‌يه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌وه ئه‌نجامدراوه درێژه‌ی ده‌بێت، بڕیاریشه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی به‌بێ جیاوازی پاكژبكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان. ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌كاتێكدایه پێشتر سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی تیمه جۆراوجۆره‌كانییه‌وه به مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی ڕشاندنی ده‌رمانی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌ك و شوێنه گشتییه‌كانی شاری سلێمانی ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تێكی به‌رده‌وامیشی ده‌ستپێكردووه بۆ چاككردنی شه‌قامه خراپبووه‌كانی شاری سلێمانی. خاك - ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure