10/4/2020 08:36 PM

ماددەی پاکژکەرەوە بەرهەمهێنرا

زانكۆی سلێمانی بە هاوكاری دەزگای مرۆیی مام و لەپێناو سەرخستنی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا- كۆڤید19، توانرا لە تاقیگەكانی زانكۆ ماددەی پاكژكەرەوە (تعقیم) بۆ دەزگا تەندروستییەكان ئامادەبكات.

لە راگەیەنراوێکی زانکۆی سلێمانیدا ئاماژە بەوە دراوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و  كۆلێجی دەرمانسازی زانكۆی سلێمانی بە ھاوكاری دەزگای  مرۆیی مام  لە روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئەمجارەش زانكۆی سلێمانی لە تاقیگەكانی كۆلێجی دەرمانسازی بە هەوڵی مامۆستایان و شارەزایانی زانكۆ توانی ماددەی پاكژكەرەوە (تعقیم) ئامادەبكات و بە زووترین كات لەپێناو خزمەتكردن و ھاوكاری و پشتیوانی دەزگا تەندروستییەكان، بڕیاروایە كۆی بەرھەمەكانی پاكژكەرەوە (تعقیم) بخەنە بەردەست دەزگا تەندروستییەكان، بە مەبەستی پاكژكردنەوەی نەخۆشخانەكان و فەرمانگەو شوێنە گشتییەكان.

هەر لە سەرەتای سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆڤید19، زانكۆی سلێمانی وەك زانكۆی دایك و ناوەندێكی زانستی و ئەكادیمی لە ناوچەكە لەرێگەی لیژنە باڵاكانیەوە كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە پێكهێناوە، بە هاوكاری دەزگای مرۆیی مام و بەهەوڵی مامۆستایان و پسپۆڕانی خۆی، توانیوێتی هاوكاری باشی دەزگا تەندروستییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بكات، وەك بە دامەزراندنی پڕۆژەی سیستمی بە (GIS)، كردنی بڵاوبوونەوەی پەتاكەو ئامادەكردنی گیراوەی (ڤی.تی.ئێم)، بۆ تاقیگەكانی تەندروستی سلێمانی بۆ پشكنینی كۆرۆنا، هەروەها ئەمجارەش لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەكانی توانی ماددەی پاكژكەرەوە (تعقیم) بۆ دەزگا تەندروستییەكان ئامادەبكات، بۆ پاكژكردنەوەی نەخۆشخانەكان و فەرمانگەو شوێنە گشتییەكان.

خاك - راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved