پۆلیسی شاری پاریس له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه چاودێری هاووڵاتیان ده‌كات كه تا چه‌ند پابه‌ند ده‌بن به كه‌ره‌تینه‌و مانه‌وه‌یان له ماڵه‌وه، وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا سه‌پاندوویه‌تی. فڕۆكه‌كان ده‌چنه سه‌ر ئاسمانی باخچه‌و دارستانه‌كان و له‌ڕێگه‌ی بڵندگۆوه ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌م په‌یامه‌یان پێراده‌گه‌یه‌نن: (له ماڵه‌كه‌ی خۆتدا بمێنه‌ره‌وه، ئیتر نا‌توانیت لێره بمێنیته‌وه). پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا هاووڵاتیان به به‌كارهێنانی ئه‌م شێوازه‌ی حكومه‌ت رازی ده‌بن، یان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێ لێی ده‌ڕوانن كه ده‌بێته مایه‌ی بێزاركردنیان؟ ئامانجی حكومه‌ت له گرتنه‌به‌ری ئه‌م شێوازی ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی پۆلیس و كارمه‌نده ئه‌منییه‌كانه له‌سه‌ر رێگا‌و شه‌قامه‌كاندا. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure